بڕیارە رۆژانی ٨-١٤ / ٥ / ٢٠١٦ بەسەرپەرشتی باڵیوزخانەی ئەمریکا لەعێراق و رێکخراوی (IREX)ی ئەمریکی، زانکۆی نیۆرک خولێکی راھێنانی تواناکان بۆ بەڕێوەبەری سەنتەرەکانی بەکارخستنی ژمارەیەک لە زانکۆکانی کوردستان بکاتەوە.
بەڕێوەبەری سێنتەری بەکارخستن لەزانکۆی راپەڕین (سەرھەد ھمزە) کە ھەڵبژێردراوی خولەکەیە لەلایەن رێکخراوی (IREX)ی ئەمریکی، بە ماڵپەڕی زانکۆی راپەڕینی راگەیاند: بەمەبەستی راھێنان لەلایەن زانکۆی نیۆرکەوە، بانگهێشتکراون بۆ دوبەی پایتەختی وڵاتی ئیمارات بەمەبەستی بەشداریکردن لە خوڵێکی پسپۆری تواناکان بەپاڵپشتی باڵیوزخانەی ئەمریکا لەعێراق و رێکخراوی IREX، خولەکە ماوەی یەک هەفتە دەخایەنێت .