University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین مەراسیمێکی بۆ یادی ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٨٢ ی شاری ڕانیە سازکرد

چاپکردن ئیمەیڵ

 رۆژی دووشەممە ٢ / ٥ / ٢٠١٦ ، بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و هونەر لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەکان ، ڕاگەیاندن و چاپەمەنیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین مەراسیمێکیان بۆ ڕاپەڕینەکانی ساڵی ١٩٨٢ ی شاری رانیە  ڕێکخست و ژمارەیەکی  زۆر لە بەرپرسی حکومی و حزبی و مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین ئامادەبوون.

لە دەستپێکی مەراسیمەکەدا د.ئاراس عبدالرحمن وتاری سەرپەرشتیاری مەراسیمی پێشکەش کرد،  دواتر د.هێرش رسوڵ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران وتاری سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕینی خوێندەوە، لە وتەکەیدا د. هێرش باسی لە بەشداری کاریگەری خەڵکی ڕانیە کرد لە ڕاپەڕین و شۆڕشە یەک لەدوای یەکەکانی مێژووی خەباتی کوردایەتی .

 دوای ئەوە بەڕێز حمید عبداللە سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین لە وتەیەکدا کۆمەڵێک بیرەوەری و هەلومەرج و بارودۆخی ئەوکاتەی کە ڕاپەڕینەکەی تێدا کرا بۆ ئامادەبووان گێڕایەوە. پاشان فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٨٢ ی شاری ڕانیە نمایشکرا و هەر لەمەراسیمەکەدا چەند پارچە میوزیک و سرودی نیشتیمانی لەلایەن گروپی چالاکی هونەری پەروەردەی ڕانیەوە پێشکەشکرا. لە کۆتایشدا د.ئاراس عبدالرحمن سیمینارێکی بە ناونیشانی (سیما تایبەتەکانی ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٨٢ شاری ڕانیە) پێشکەشکرد.