University of Raparin Logo

وەزارەتی خوێندنی باڵا مژدەیەک رادەگەێنێت

چاپکردن ئیمەیڵ

 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لیستێکی دیکەی شایستە داراییەکانی خوێندکارانی توانسازی رادەگەێنێت.

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لیستێکی دیکەی شایستە داراییەکانی خوێندکارانی توانسازی ئامادەکراوە، لە لیستە تازەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا ئەمجارە زیاتر لە ١٨٠ خوێندکاری توانسازی سوودمەند دەبن و، شایستە داراییەکانی خۆیان وەردەگرن.
بەھۆی قەیرانی دارایی ھەرێمی کوردستانەوە جگەی لەوەی حکومەتی ھەرێم توانای ئەوەی نیە تەواوی مووچە فەرمانبەرانی دابین بکات لە ھەمان کاتدا ناتوانێت خەرجییەکانی خوێندکارانی توانسازی دابین بکات کە بۆ درێژەدان بە خوێندن ڕوویان لە دەروەی وڵات کردووە، بەوتەی خۆیان بەھۆی خەرج نەکردنی شایستە داراییەکانیان لە لایەن وەزارەتی داراییەوە لە بارودۆخێکی خراپدان و ئەرکی خوێندنیانی قورسترکردووە. سەرچاوە: SNN