University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین، لە ڕۆژی جیھانی پەرستاراندا چەند چالاکییەک بەڕێوەچوون

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۰۱٦/٥/٤ ، کۆلێژی پەرستاری لە زانکۆی راپەڕین بەبۆنەی رۆژی جیھانی پەرستاران چەند چالاکییەکی زانستی ڕێکخست.

لە مەراسیمەکەدا "د.هێرش رسول" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران ، "پ.ی.د.سناﺀ حسن " ڕاگری کۆلێژی پەرستاری و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران ئامادەبوون.

 هەر لە مەراسیمەکەدا لە وتەیەکدا "د.هێرش رسول" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، سوپاسی خوێندکارانی کۆلێژی پەرستاری کرد و سازدانی ئەمجۆرە چالاکیانەی لەلایەن خوێندکارانەوە بەگرنگ وەسف کرد.

دواتر چالاکی خوێندکارانی کۆلێژی پەرستاری دەستی پێکرد، تیایدا پێشبڕکێیەکی زانستی ئەنجامدرا کە بۆ خوێندکارانی کۆلێژەکە ڕێکخرابوو، پاشان خوێندکاران کۆلێژی پەرستاری شانۆیەکیان ئەنجامدا ، بەدابەشکردنی خەڵاتەکان بەسەر بەشداربووانی پێشبڕکێکە کۆتایی بە مەراسیمەکە هات.