بڕیارە کاتژمێر (٩)ی سەرلەبەیانی رۆژی شەممە ۲۰۱٦/٥/۷، بەشی باخچەی ساوایان لەفاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی راپەڕین، لەژێر ناونیشانی " منداڵ فێر مەکە، بەڵام ھەلی بۆ بڕەخسێنە" دووەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی خۆی رێکدەخات.
فێستیڤاڵەکە بەسەرپەرشتی مامۆستا خەلیل عەلی شارەزا لەھونەری منداڵ و بە بەشداری خوێندکارانی بەشی باخچەی ساوایان و بەھاوبەشی ژمارەیەک لە باخچەکانی ساوایان لە سنورەکەدا سازدەکرێت، لە فێستیڤاڵەکەدا چەندین چالاکی ھەمەجۆری وەک پێشانگای دیواربەند و نمایشی کاری دەستی و ئینستڵەیشن و کاری کولاج و پۆستەر و بروشۆر نمایش دەکرێن، لەگەڵ پێشکەشکردنی چەند پارچە گۆرانی و میوزیکێک، نمایشکردنی چەند شانۆییەک.
ھەروەک لەبەشێکی دیکەی فێستیڤاڵەکەدا چەند توێژینەوەیەکی دەرچوون پێشکەش دەکرێن کە لەلایەن ژمارەیەک لەخوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشەکەوە ئامادەکراون.