ڕۆژی چوار شەممە ٢٠١٦/٥/١١ ، کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی ، لەھۆڵی چالاکییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا ( دڵنیا عمر علی ) بە ناونیشانی ( Problems that Face Patients with Tuberculosis Disease in Slemani City ) ئەنجامدرا، لە کۆتاییدا ماستەرنامەکە بە (مستوفي) قبوڵکرا.
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین، پیرۆزبایی لە خوێندکار (دڵنیا عمر علی) دەکەین بە بۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە بواری پەرستاری دا ، بە هیوای بەردەوامی و بەدەستهێنانی پلەی باڵاتر لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری زانکۆمان.
لیژنە گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان :
* پ.د.وجيهة علي اسماعيل/ سەرۆکی لێژنە / زانکۆی سليمانى/ سکوڵی پەرستاری.
* پ.ی.د.رضوان ابراهيم حسين / ئەندام / زانکۆی موصل/ کۆلێژی پەرستاری.
* پ.ی.د.صالح احمد عبداللە / ئەندام / زانکۆی هەولێری پزیشکی/ کۆلێژی پەرستاری.
* پ.ی.د.سناﺀ حسن عبدالصاحب / ئەندام و سەرپەرشتیار/ زانکۆی ڕاپەڕین / کۆلێژی پەرستاری.