University of Raparin Logo

سەنتەری گەشەپێدانی کار بەشداری لە خولێکی پەرەپێدانی تواناکاندا کرد

چاپکردن ئیمەیڵ

لەچوارچێوەی خولێکی گەشەپێدانی تواناکان، کە بەسەرپەرشتی رێکخراوی (IREX)ی ئەمریکی و بە هەماهەنگی زانکۆی نیۆرک و  باڵیوزخانەی ئەمریکا لەعێراق، بۆ بەڕێوەبەری سەنتەرەکانی بەکارخستنی ژمارەیەک لە زانکۆکانی کوردستان و عێراق ڕێکخراوە، بەڕێوەبەری سەنتەری گەشەپێدانی کار لە زانکۆی ڕاپەڕین وەک زانکۆیەکی حکومی بەشداری خولەکەیان کردووە .

 لەم بارەیەوە مامۆستا "سەرهەد همزە" به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كار بە ماڵپەڕی زانکۆی وت : ئێمە وەک سەنتەری گەشەپێدانی کار لە زانکۆی ڕاپەڕین لەگەڵ چەند زانکۆیەکی دیکەی کوردستان، بەشداریمان کرد لە خولێكی پسپۆڕی له‌بواری گه‌شه‌پێدانی كار کە له‌ وڵاتی ئیمارات سازکراوە.

خوله‌كان له‌زانكۆكانی ( خه‌لیفه‌، زیاد و زانكۆی نێۆرك و نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای ئیمارات) به‌ڕێوه‌چوون .

مامۆستا سەرهەد وتیشی: مەبەست لە ئەنجامدانی خولەکان بەهێزکردنی پەیوەندی و هەمانگی زیاترە لە نێوان پسپۆرانى بوارى خوێندن و پسپۆڕانی بوارى بەکارخستندا، تابتوانن گفتوگۆ لەسەر ئەو کێشە و ئاستەنگیانە بکەن کە دێنە بەردەم گەنجان لەکاتى دۆزینەوەى هەلى کاردا، دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی گونجاو بۆ دەربازبوون لێیان .

ئەوەی جێگەی ئاماژەیە خولەکە به‌سه‌رپه‌رشتی ڕێكخراوی ئایرێكس و بە هاوكاری باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق سازكرابو، ڕێكخراوی ئایرێكس به‌شێوازێكی چڕوپڕ كارده‌كات به‌مه‌بستی به‌ره‌و پێشبردنی كه‌رتی خوێندن و بره‌ودان به‌پێگه‌یاندنی خوێندكاران، به‌ئامانجی ئاماده‌كردنیان بۆ بازاری كار.