زانکۆی ڕاپەڕین لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ کردنەوەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٣ – ٢٠١٤ بۆ ئەم مەبەستەش ( د. صباح ڕەشید ) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا ڕایگەیاند : نوسراومان بۆ وەزارەتی خۆێندنی باڵا ناردووە كە ماستەری زمان بۆ بەشی زمانی كوردی و ئەدەبی كوردی و بەشی زمانی عەرەبی و ئەدەبی عەرەبی بكرێتەوە ، بۆ هەریەكێك لەمانە ( 6) خوێندكار وەردەگیرێت كە (4)خوێندكاریان بۆ زانكۆیە و (2) خوێنكاریش بۆ دەرەوەی زانكۆیە واتە ئەو (2) خوێندكارە دەچنە منافسەوە ، بەلاًم تائێستا لەدڵنیای جۆری وەزارەتی خوێندنی باڵاوە وەڵامی یەكلای كەرەوەمان وەرنەگرتووە ، بەڵام ئەگەر وەزارەتی خوێندنی باڵاش وەڵامی نەبوو ئەوا ماستەر بۆ بەشی كوردی هەر دەكرێتەوە.
ئەم جۆرە خوێندنە كە (split site) پێ دەوترێ كۆرسی خوێندنی نابێت بەڵكو دوو سەپەرشتیاری ناوەكی و دەرەكی خوێندنەكە بەڕێوە دەبات ، بەڵام زمانی كوردی لە سەرپەرشتیاری دەرەكی بەدەرە ، ئەگەر چی تەنها بۆ ئەمساڵ ئەم پڕۆژەیە لەسەر بودجەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەبێت واتە ساڵی خوێندنی (2013-2014) بەڵام ساڵی دواتر (2014-2015) هەر پڕۆژەیەكی لەم جۆرە پێشكەش بكرێت ئەوا لە سەر بودجەی زانكۆیەكە خۆی دەبێت .
سەبارەت بە كردنەوەی خوێندنی دكتۆرا دەبێت پڕۆژە پێشكەش بكرێت بەڵام ئەمساڵ لەزانكۆی ڕاپەڕین هیچ پڕۆژەیەك پێشكەش بە وەزارەت نە كراوە . ئەگەرچی لە 2/11/2013 هەندێ ڕێنمایی سەبارەت بە خوێندنی دكتۆرا بۆ هەموو زانكۆیەكان نێردرابوو بەڵام بەهۆی ئەوەی كە یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا لە 28/ 11/2013 دەست بەكار بووە وە پێش ئەویش ئەو ڕێنماییە كاری پێ نەكراوە لەبەر ئەوەی ئەو ساڵ زانكۆی ڕاپەڕین نەیتوانی لەگەڵ كاروانی خوێندنی دكتۆرا بكەوین چونكە ئەو پڕۆژانە لە زانكۆیەكانی تر بە ژمارە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا نێردرابوو ، بەر لەمانگی 3 / 2013 لەلایەن وەزارەتی دارایی یەوە پارەی بۆ تەرخان كربوو بەمەش زانكۆی ڕاپەڕین هیچ پڕۆژەیەكی لەو جۆرەی نەبووە .
د. صباح وتیشی سەبارەت بە پێداویستیەكانی خوێندنی ماستەرو دكتۆرا بە هەموو لایەنەكانی ماددی و بەرجەستی یەوە بەستراوە بە چونە ناو كەمپی نوێی زانكۆیەكە و پێشبینی دەكرێت لە مانگی 9/2013 بچینە ناو كەمپی نوێی زانكۆی ڕاپەڕینەوە ، كە هەموو پێداویستیەكانی خوێندكار لەگەڵ بەشی ناوخۆیی دابین دەكرێت .