University of Raparin Logo

لەزانکۆی ڕاپەڕین، کۆڕێکی فیکری بۆ (د.مەریوان وریا قانیع و ئاراس فەتاح) سازکرا

چاپکردن ئیمەیڵ

 دوو شەممە ٢٠١٦/٥/١٦، لەھۆڵی چالاکییەکانی راگەیاندن و رۆشنبیری زانکۆی راپەڕین، کۆڕێکی فیکری ھاوبەش بۆ ھەردوو نوسەر و ڕووناکبیر "د.مەریوان وریا قانیع و ئاراس فەتاح" لەژێر ناونیشانی (دین و عەلمانییەت/دین و سیاسەت ) بەڕێوەچوو.

لە کۆڕەکەدا بەڕێز "پ.د. محمد علی عبداللە" سەرۆکی زانکۆی راپەڕین، و ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و خوێندکاران و رٶشنبیر و نوسەران و ڕۆژنامەوانانی دەڤەری ڕاپەڕین ئامادەبوون .

سەرەتای کۆڕەکە نوسەر و ڕووناکبیر "د.مەریوان وریا قانیع" باسی لە تەوەری "دین و عەلمانییەت " کرد، ھەردوو چەمکەکەی بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە .

دواتر نوسەر و ڕووناکبیر " ئاراس فەتاح" باسی لە تەوەری "دین و سیاسەت " کرد، ئامادەبووانی کۆڕەکەی بە ھەردوو چەمکەکە ئاشناکرد.

لە کۆتاییدا بەشێک لە ئامادەبووان پرسیارەکانیان ئاڕاستەی ھەردوو نوسەر و ڕووناکبیر "د.مەریوان وریا قانیع و ئاراس فەتاح " کرد، ئەوانیش بەوردی وەڵامی سەرجەم پرسیارەکانی ئامادەبوانیان دایەوە.