ڕۆژی یەک شەممە ٢٠١٦/٥/١٥، فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن، لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆی راپەڕین، لەژێر ناونیشانی (پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و ئایندەی سیاسی كورد) سیمینارێکیان بۆ بۆ نوسەر و رۆشنبیر"ئارێز عبداللە" ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی سەوز سازکرد.
لە سیمینارەکەدا " د.حسێن غازی" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ، ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ و کەسایەتی و مامۆستایانی ئاینی و ڕۆژنامەوانانی دەڤەری ڕاپەڕین ئامادەبوون .
سەرەتا "ئارێز عبداللە" باسی لە قارەمانێتی هێزەکانی پێشمەرگە و ڕۆڵیان لە پاراستنی سەروەری خاکی کوردستان کرد، وتیشی ئێمە لە سایەی خوێنی شەهیدە سەربەرزەکانمان لە کوردستانی ئازاد دا دەتوانین بژین .
دواتر باسی لە بارودۆخی ئەمڕۆی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و گرنگترین ئەو گۆڕانکارییانەی کە لە عێراق و ناوچەکەدا هاتوونەتە پێشەوە بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە .
پاشان ئاڵۆزییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کە بەم دواییانە لە نێوانیان سەریهەڵداوە، بەرژەوەندی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکەی لە قوڵترکردنەوە ئاڵۆزییەکاندا بۆ ئامادەبووان باسکرد .
لە کۆتایی سیمینارەکەدا بەشێک لە ئامادەبووان پرسیارەکانیان ئاڕاستەی نوسەر و رۆشنبیر"ئارێز عبداللە" کرد، ئەویش وەڵامی سەرجەم پرسیارەکانی ئامادەبوانیان دایەوە.