University of Raparin Logo

وەزارەتى خوێندنى باڵا توێژینەوەکانى زانکۆ دەبەستێتەوە بەکێشەو پێداویستى و بابەتەکانى کۆمەڵگە

چاپکردن ئیمەیڵ

 لە پێناو بەستنەوەى توێژینەوەکانى زانکۆ بەبازارو کێشەو گرفتەکانى کۆمەڵگە، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەزگاو دامەزراوەکان و ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى ئاگادار دەکات ئەو بابەتە دەستنیشان بکەن کە بەلایانەوە گرنگە توێژینەوەى زانستى لەبارەوە بکرێت.

 جیاواز لە ساڵانى ڕابردو و لە چوارچێوەى ئەو گۆڕانکارییانەى لە بوارى خوێندنى باڵا بەڕێوەیەن، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەوە ڕون دەکاتەوە، کە لەگەڵ کردنەوەى خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى (۲۰۱٦-۲۰۱۷)، ئاگادارى سەرجەم دەزگاو دامەزراوەکانى حکومەتى هەرێم و ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى و کۆمپانیا تایبەتەکان و ڕێکخراوە پیشەییەکان دەکات، کە هەر گرفت و کێشەیەکی ئابورى، سیاسى، کۆمەڵایەتى، زانستى، کارگێرى، تەکنەلۆجى، پزیشکى و...یاخود هەر بابەتێکى دیکە بەگرنگ دەزانن دەستنیشانی بکەن، بە نوسراوى ڕەسمى ئاڕاستەى وەزارەتى خوێندنی باڵا/فەرمانگەى توێژینەوە و پەرەپێدان بکات، تا بۆ ساڵى خوێندنى (۲۰۱٦-۲۰۱۷) لە کاتى ئامادەکردنى پڕۆژپۆزەڵى توێژینەوە کاری لەسەر بکرێت و لە زانکۆکاندا خوێندکاران توێژینەوەى زانستى لەبارەوە بکەن و ڕێگەى چارەى زانستى بۆ دەستنیشان بکەن. جگە لەوەش دەستنیشانکردنى کێشەو پێداویستى و بابەتەکانى کۆمەڵگە بەرچاوڕوونیەک دەدات بەو مامۆستا و توێژەرانەى کە لە زانکۆکان خوازیارن توێژینەوەى زانستى بۆ خزمەتکردنى کۆمەڵگە ئەنجام بدەن.

ئامانجى سەرەکى لەم هەنگاوەى وەزارەتەکەمان بەستنەوەى زیاترى توێژینەوەکانى زانکۆیە بەکێشەکانى کۆمەڵگە.

بۆ گەیاندنى بابەت و کێشەو پێداویستیەکانى کۆمەڵگە، دەزگاو دامەزراوەکانى هەرێمى کوردستان و ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى و کۆمپانیاکان دەتوانن لە ڕێگەى ئەم ئیمەیلەوە ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.سەرجەم پێشنیازەکانین بگەێننە وەزارەتەکەمان