رۆژی سێشهممه ۲۰۱٦/٥/۱٧، زانكۆی راپهڕین بههاوكاری پلاتفۆڕمی دابڕان، لههۆڵی چالاكییهكانی زانکۆ، كۆڕێكی فیكری بۆ نووسەرو رووناكبیر "جەمال حسێن" لەژێر ناونیشانی ( لە ئیسلامی قورئانەوە بۆ ئیسلامی فەرموودە) خوێندنەوەیەك بۆ دواهەمین كتێبی (جۆرج ترابیشی) سازکرد.
لە کۆڕەکەدا بەڕێز "پ.د. محمد علی عبداللە" سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ، ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و خوێندکاران و رۆشنبیرانی دەڤەری ڕاپەڕین ئامادەبوون .
کۆڕەکە بە ساتێک وەستان بۆ خوێنی شەهیدانی ڕێگەی سەروەری خاکی کوردستان دەستی پێکرد.
دواتر نووسەرو رووناكبیر "جەمال حسێن" شێوازی هەڵبژاردنی ناونیشانی کۆڕەکەی و کاریگەری ناوەڕۆکی کتێبی (جۆرج ترابیشی) بە ناونیشانی ( لە ئیسلامی قورئانەوە بۆ ئیسلامی فەرموودە) بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە .
پاشان ئامادەبووانی بە ژیانی (جۆرج ترابیشی) ئاشناکرد، و جیاوازییەکانی نێوان ئیسلامی قورئان و ئیسلامی فەرموودەی بۆ ئامادەبووان باسکرد.
كۆڕهكه به ئاڕاستهكردنی پرسیاری ئامادهبووان كۆتایی هات، نووسەرو رووناكبیر "جەمال حسێن" بهوردی وهڵامی بەشێک لە پرسیارهكانی ئامادەبووانی دایهوه.