University of Raparin Logo

لە زانکۆی ڕاپەڕین، کۆڕێک بۆ دکتۆر "ئارام رەفعەت" سازکرا

چاپکردن ئیمەیڵ

چوار شەممە‌ ۲۰۱٦/٥/۱۸، زانكۆی راپه‌ڕین به‌هاوكاری پلاتفۆڕمی دابڕان، له‌هۆڵی چالاكییه‌كانی زانکۆ، كۆڕێكی فیكری بۆ نووسەرو رووناكبیر "د.ئارام رەفعەت" لەژێر ناونیشانی ( ڕۆژئاوای کوردستان، وەک ئەزمونێکی سەرکەوتووی سێکۆلار) سازکرد.
لە کۆڕەکەدا  " د.هێرش رسول" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران و ڕۆژنامەوانان ئامادەبوون .
سەرەتا "د.ئارام ڕەفعەت"  ناو و پێکهاتەی پارتە سیاسییە کوردەکانی ڕۆژئاوای بە ئامادەبووان ناساند.
دواتر قارەمانێتی شەڕەڤانان و بەرخودانی کوردانی خۆرئاوا لە پاراستنی سەروەری خاکی کوردستانی خۆرئاوا بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە.
پاشان د.ئارام باسی لە ژیانی کوردانی ڕۆژئاوا لەپێش ساڵی ۲۰۱۲ دا کرد، هەروەها ئاماژەی بە هەوڵەکانی  ڕژێمی سوریا بۆ سڕینەوەی ناسنامەی کوردایەتی لە کوردانی خۆرئاوا دا .
لە کۆتاییدا بەشێک لە ئامادەبووان پرسیارەکانیان ئاراستەی "د.ئارام رەفعەت" کرد، ئەویش وەڵامی پرسیاری ئامادەبووانی دایەوە.