دوای ئەوەی لە ڕۆژانی ١٢-١٣ / ٥ / ٢٠١٦ لە شاری بانکیا لەووڵاتی بولگاریا (٢٤) بیست وچوارەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی لە ژێر ناو نیشانی :
(Symposium with International participation “Control of Energy, Industrial and Ecological Systems'2016” Bankia, Bulgaria. 12 - 13 May 2016.)
بەبەشداری ژمارەیەک توێژەری ناوخۆیی و دەرەکی ئەو وڵاتە لە چەند سەنتەرێکی توێژینەوە و کۆمپانیا و زانکۆکان بەڕێوەچوو. کۆنفرانسەکە ماوەی دوو ڕۆژ لە کارەکانی بەردەوام بوو و تیایدا (٢٠) توێژینەوەی زانستی لە زۆربەی بوارە زانستیەکاندا بەهەردوو زمانی بولگاری و ئینگلیزی پێشکەشکران.
مامۆستا "کمال سمایل محمد البرزنجی" کە وانەبێژی زانکۆی ڕاپەڕینە، لە چوارچێوەی پڕۆژەی (Erasmus Mundus Marhaba) ئێستا خوێندکاری دکتۆرایە لە زانکۆی (UCTM) لە وڵاتی بولگاریا، بە توێژینەوەیەکی زانستی لە بواری (Big Data Mining) بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا کردووە.