سهر لهبهیانی ئهمڕۆ ۲۰۱٦/٥/۲٤، "د. یوسف محهمهد" سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان، بەشێک لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنە جیاوازەکان، سەردانی زانکۆی ڕاپهڕین-یان کرد و لەلایەن "پ.د.محەمەد علی عبداللە" سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ بە گەرمی پێشوازییان لێكرا.
دواتر سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و ئەنجومەنی زانکۆ لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و پەرلەمانتاران کۆبونەوەیەکیان ئەنجامدا، لە کوبوونەوەکەدا "پ.د.محەمەد علی عبداللە" سەرۆکی زانکۆی باسی لە گەشەسەندن و بەرەوپێشچوونەکانی زانکۆی ڕاپەڕین کرد ، هەروەها کاریگەرییەکانی قەیرانی سیاسی و دارایی هەرێمی کوردستان بەسەر کەرتی خوێندنی باڵاوە بۆ میونەکان ڕوونکردەوە .
دوای ئەوە له هۆڵی چالاکییەکانی زانكۆی ڕاپهڕین، سیمینارێك لهژێر ناونیشانی (ههرێمی كوردستان وناوچەکە لهبهردهم گۆڕانكارییهكاندا) بۆ "د.یوسف محەمەد" سەرۆکی پەرلەرمانی کوردستان ڕێکخرا.
سەرەتا "پ.د.محەمەد علی عبداللە" سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین وتەیەکی پێشکەشکرد، بەخێرهاتنی سەرۆکی پەرلەمان و پەرلەمانتارانی فراکسیۆنە جیاوازەکانی کرد و سەردانی سەرۆکی پەرلەمان و پەرلەرمانتارانی بۆ زانکۆی ڕاپەڕین بەرز نرخاند.
لە دەستپێکی کۆڕەکەدا "د.یوسف محەمەد" سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان باسی لە کێشەکانی بەردەم پەکخستنی پەلەمانی کوردستان کرد و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لە ئێستادا میللەتی کورد لە سێ پارچەی کوردستان لە چرکەساتی مێژووییدا دەژی و ئەو سێ پارچەیەی کوردستان لەبەردەم گۆڕانکاری گەورەدان.
پاشان سەرۆکی پەرلەرمان ڕایگەیاند: دیموکراسی بوون و کوردستانی بوون پێویستی بە پەرلەمانێکی کارا هەیە، چونکە پەرمان شەرعیەتی لەهاوڵاتیان وەرگرتووە و تەنیا پەرلەمان نوێنەرایەتی هاوڵاتیان دەکات وتیشی: نابێت شەڕى داعش بکرێـتە بەهانە بۆ وەلانانى دیموکراسى و چاکسازی .
لە تەوەرێکی دیکەدا سەرۆکی پەرلەرمان باسی لە شەڕی نەگریسی داعش کرد و ئاماژەی بە ڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە و شەڕڤان و گەریلا کرد، کە تاکە هێزن ڕووبەڕووی چەکدارانی داعش دەبنەوە و هێزی متمانە پێکراوی وڵاتانی نێودەوڵەتین.
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وتیشی، کێشەی سەرۆکایەتی ھەرێم وایکرد پەرلەمانی کوردستان پەکبخرێت، دەشڵێت: نابێت پرۆسەی سیاسی هەرێم بکرێتە قوربانی هیچ کەسێک، چونکە چارەسەکردنی کێشەی سەرۆکایەتی هەرێم پەیوەندی بە کەسێکەوە نییە".
سەرۆکی پەرلەمان ئەوەشى خستەڕوو "ساڵى ٢٠١٣ دەتوانرا هەڵبژاردنى سەرۆکى هەرێم ئەنجام بدرێت، بەڵام هەڵبژاردنەکە پەکخراو لە پەرلەمانى کوردستان ویلایەتى سەرۆکى هەرێم درێژکرایەوە ".
لەبارەی دەستوری ھەرێمیشەوە "د. یوسف محەمەد" بەنیگەرانیەوە وتی:"بەداخەوە دەستوریش نەیتوانی کێشەی سەرۆکایەتی ھەرێم چارەسەربکات، ھەرچەند لیژنەشی بۆ پێکھێندرا، بەڵام بەئەنقەست کارەکانی ئەو لیژنەیەش پەکخرا.
لە تەوەرێکی دیکەدا "د.یوسف محمد" باسی لە گۆڕانکارییەکانی وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی گۆڕانکاری وڵاتە عەرەبیەکان کرد.
وتیشی:وڵاتە عەرەبیەکان مەترسیەکانی ئیسرائیلیان کردبوە بیانوو بۆ ئەوەی ھەنگاو بەرەو پێشەوە نەنێن، ئەوان توشی کێشە بون، ئەگەر لەکوردستانیش لەسەر پرسی سەرۆکایەتی ھەرێم بەمشێوەیە مامەڵە بکرێت مەترسیدارە .
لەکۆتاییدا بەشێک لە ئامادەبووان سەرەنج و پرسیارەکانیان ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کردو ، ئەویش وەڵامی پرسیاری ئامادەبووانی دایەوە .