University of Raparin Logo

وەزیرى خوێندنى باڵا ڕێنماییەکانى خوێندنی ماستەر و دکتۆراى ئیمزا کرد

چاپکردن ئیمەیڵ

 دواى ئەوەى لە کۆبونەوەى  ژمارە (۳) ى ئەنجومەنى وەزارەتەکەمان، کە لە ڕێکەوتى (۲۰۱٦/٥/۹) بەڕێوەچوو، لە کۆبونەوەکەدا ڕێنماییەکانى خوێندنى باڵا/ ماستەرو دکتۆراى بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٦-٢٠١٧) لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان پەسەند کران، ڕۆژی ۲۰۱٦/٥/۲٥، "د.یوسف گۆران" وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی واژۆی لەسەر دەقى ڕێنماییە پەسەندکراوەکان کرد.

لەو چوارچێوەیەدا و ، لە ڕێنمایى ژمارە (٤) کە ڕۆژی چوار شەممە، ڕێکەوتى(۲۰۱٦/٥/۲٥) بە واژۆی وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچووە، تایبەتە بەخوێندنى باڵا/ ماستەر لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان و، وەرگرتنى خوێندکاران بەپێى ئەو ڕێنماییانە دەبێت. بەهەمان شێوە لە ڕێنمایى ژمارە (٥) دا کە هەمان ڕۆژ بەواژۆی وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچووە، تایبەتە بەخوێندنى باڵا/ دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان و، وەرگرتنى خوێندکاران بەپێى ئەو ڕێنماییانە دەبێت.