ئه‌نجامی ناوی كاندیدانی ره‌وه‌ندی دووه‌می پڕۆژه‌ی ئیراسمۆس مه‌ندۆس مه‌رحه‌با، له‌ناو زانكۆ به‌شداربووه‌كانی پڕۆگرامه‌كه‌دا بلاوكرایه‌وه‌و ئه‌مڕۆ (2016/05/26)، له‌لایه‌ن تیمی ئیراسمۆسه‌وه كاندیده‌كان له حاڵه‌تی ده‌رچوون و ده‌رنه‌چوونیان ئاگادار كراونه‌ته‌وه.
زانكۆی راپه‌ڕین وه‌ك هاوبه‌شێكی پرِۆگرامی ئیراسمۆس مه‌ندۆس مه‌رحه‌با له ره‌وه‌ندی دووه‌م تائێستا ( 2) كاندیدی ده‌رچووه‌و چه‌ند كاندیدێكی یه‌ده‌گیشی هه‌یه كه ئه‌گه‌ر هه‌یه تا 14ی حوزه‌یران بخرێنه ناو پڕۆگرامه‌كه‌وه. هه‌روه‌ك له‌ره‌وه‌ندی دووه‌مدا ده‌رفه‌تی باش ره‌خستێنرا بۆ كاندیدانی ره‌گه‌زێ مێ بۆ راگرتنی بالانسی جێنده‌ری له‌نێوان كاندیده‌كاندا.
هه‌روه‌ك له ره‌وه‌ندی دووه‌می پرۆگرامه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی (23) كورسی خوێندن بۆ ئاسته‌كانی راهێنانی ستافی ئه‌كادیمی، به‌كالۆریۆس، ماسته‌ر، دكتۆرا‌و پۆست دكتۆرا بۆ چوار زانكۆی عێراق ته‌رخانكرابوون به‌شێوه‌ی پێشبڕكێ له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌ماو مه‌رجێكی زانستی كه له‌لایه‌ن تیمی ئیراسمۆس له یه‌كێتی ئه‌وروپاوه مه‌رجه‌كان دانراون و پڕۆسێس و هه‌نگاوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی كاندیده‌كانیش له‌لایه‌ن ستافی ئیراسمۆسه‌وه سه‌رپه‌رشتیده‌كرێت و به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
له‌ناو ئاسته‌كانی زه‌ماله‌كه‌دا (7) كاندید بۆ كۆرسی راهێنانی ستافی ئه‌كادیمی له‌زانكۆكانی ئه‌وروپا وه‌رگیراون، هه‌روه‌ها (2) كاندید بۆ دكتۆرا‌و (1) كاندید بۆ پۆست دكتۆرا‌و (2) كاندید بۆ ماسته‌رو (11) كاندیدیش بۆ یه‌ك ساڵ خوێندنی به‌كالۆریۆس .
زانكۆ به‌شداربووه‌كانی پرِۆگرامی ئیراسمۆس مه‌ندۆس مه‌رحه‌با له عێراق له‌زانكۆكانی راپه‌ڕین، هه‌ڵه‌بجه‌و كۆیه‌و سلێمانی پێكهاتوون. بڕیاره له پایزی ئه‌مساڵدا ره‌وه‌ندی سێیه‌م و كۆتایی پڕۆگرامه‌كه رابگه‌یه‌نرێت.
شایانی باسه له‌ره‌وه‌ندی یه‌كه‌می پڕۆگرامی مه‌رحه‌با زانكۆی راپه‌ڕین (4) كاندیدی ده‌رچوون (2) دكتۆرا‌و (1)ماسته‌رو (1) كاندیدش بۆ كۆرسی راهێنانی ستافی ئه‌كادیمی له‌زانكۆكانی ئه‌وروپا.
كاندیده ده‌رچووه‌كانی زانكۆی راپه‌ڕین، پێویسته رۆژی یه‌كشه‌ممه (2016/05/29) سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نییه‌كانی زانكۆ بكه‌ن له‌نهۆمی سێیه‌می سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ .
بۆ زانیاری دەربارەی کاندیدەکان و شێوازی ھەڵبژاردن و خاڵەکانیان ئەم pdf ە دانڵود بکەن.