دواى ئەوەى لە کۆبونەوەى ژمارە (٣) ى ئەنجومەنى وەزارەتەکەمان، کە لە ڕێکەوتى ٢٠١٦/٥/٩ بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا ڕێنماییەکانى خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٦-٢٠١٧) لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان پەسەند کران، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠١٦/٥/٢٥ وەزیرى خوێندنى باڵا واژۆی لەسەر دەقى ڕێنماییە پەسەندکراوەکان کرد.
لەو چوارچێوەیەدا و ، لە ڕێنمایى ژمارە (٤) کە ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتى ٢٠١٦/٥/٢٥ بەنوسراوى ژمارە (٨١١٠/٢) بە واژۆی "د.یوسف گۆران" وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچووە، تایبەتە بەخوێندنى باڵا/ ماستەر لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان و، وەرگرتنى خوێندکاران بەپێى ئەو ڕێنماییانە دەبێت.
بۆ خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییەکانى خوێندنى ماستەر تکایە کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بكه.