University of Raparin Logo

دەقی ڕێنماییەکانی خوێندنی دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان

چاپکردن ئیمەیڵ

دواى ئەوەى لە کۆبونەوەى  ژمارە (٣) ى ئەنجومەنى وەزارەتەکەمان، کە لە ڕێکەوتى ٢٠١٦/٥/٩ بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا ڕێنماییەکانى خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٦-٢٠١٧) لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان پەسەند کران، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠١٦/٥/٢٥ وەزیرى خوێندنى باڵا واژۆی لەسەر دەقى ڕێنماییە پەسەندکراوەکان کرد.

 لەو چوارچێوەیەدا و ، لە ڕێنمایى ژمارە (٥) کە ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتى ٢٠١٦/٥/٢٥ بەنوسراوى ژمارە (٨١٠٩/٢) بە واژۆی "د.یوسف گۆران" وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچووە، تایبەتە بەخوێندنى باڵا/ دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان و، وەرگرتنى خوێندکاران بەپێى ئەو ڕێنماییانە دەبێت.

بۆ خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییەکانى خوێندنى دکتۆرا تکایە کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بكه‌.