زانكۆی ڕاپەڕین بەمەبەستی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی خوێندنی ٢٠١٥-٢٠١٦، ڕێكخستنی كاروباری تاقیكردنەوەكان و دابینكردنی كەشێكی ئارام و گونجاو بۆ خوێندكاران لە گشت فاكەڵتی و کۆلێژ و بەشەکانیدا لیژنەی تاقیكردنەوەكانی پێكهێناوە.
سەبارەت بە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ لە کۆلێژی پەرستاری "پ.ی.د.سناﺀ حسن" ڕاگری کۆلێژەکە و سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ وتی: ئەمڕۆ چوار شەممە یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵە لە کۆلێژەکەمان، لە ڕێکەوتی ٢٠١٦/٦/١٩ کۆتا تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەین، ژمارەی خوێندکارانی بەشداربوو لە کۆلێژی پەرستاری ٢٧٩ خوێندکارە لە گشت قۆناغەکان.
"م.ی.هەژار قادر ابراهیم" سەرۆكی لیژنەی تاقیكردنەوەكان لە فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت وتی: لە ڕێگەی پێکهێنانی لیژنەکی تایبەت، ئامادەكاری تەواومان كردووە بۆ پڕۆسەکە، ڕێنماییمان بە مامۆستایانی فاکەڵتی داوە سەبارە بە شێوازی پرسیاردانان و چۆنیەتی چاودێری كردنی هۆڵەكانی تاقیكردنەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٦/٦/١ یەکەم تاقیکردنەوە ئەنجامدەدرێت، ڕۆژی دوو شەممە ٢٠١٦/٦/٢٠ کۆتا تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت، نزیكەی ١٩٣٨ خوێندكار لە خوێندنی بەیانیان و ئێواران بەشداری تاقیكردنەوەكان دەكەن.
هەر سەبارەت بە پڕۆسەکە لە فاکەڵتی زانستەمرۆڤایەتییەکان "د.پشتیوان شفیق" سەرۆكی لیژنەی تاقیكردنەوەكان ڕوونیکردەوە: لیژنەی تاقیكردنەوەكان و ئەنجومەنی فاكەڵتی لەگەڵ سەرجەم مامۆستایانی فاکەڵتیمان کۆبوونەتەوە، گفتوگۆکراوە دەربارەی شێوازی دانانی پرسیارەكان و ڕێكخستنی هۆڵەكان و دانانی خشتەیەک بۆ تاقیكردنەوەكان.
ڕونیشیکردەوە: رۆژی ٢٠١٦/٥/٢٨ یەکەم تاقیکردنەوە ئەنجامدراوە، رۆژی ٢٠١٦/٦/١٨ کۆتایی بە پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان دێت، نزیكەی ٨٩٥ خوێندكار بەشداری دەكەن.
سەبارەت بە فاکەڵتی زانست، سبەی یپێنج شەممە ۲۰۱٦/٦/۲، یەکەم تاقیکردنەوەیان ئەنجامدەدەن ، ڕێکەوتی ۲۰۱٦/٦/۲۲ کۆتایی بە پڕۆسەکە دێت، لەم فاکەڵتییە نزیکەی ٤٤٥ٓ خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن.
"د.شهاب" سەرۆکی لیژنەیەکی تاقیکردنەوەکان لە فاکەڵتی پەروەردەی قەڵادزێ وتی: بە بەشداری نزیکەی ۱۰۰۰ خوێندکار ڕۆژی شەممە ۲۰۱٦/٦/٤ یەکەم تاقیکردنەوە ئەنجامدەدەین، ڕۆژی چوار شەممە ۲۰۱٦/٦/۲۷، لە فاکەڵتی پەروەردەی قەڵادزێ و سەرجەم فاکەڵتی و کۆلێژ و بەشەکانی دیکەی زانکۆی ڕاپەڕین کۆتایی بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی ساڵی خوێندنی ۲۰۱٥-۲۰۱٦ دێت.