ئاماژە بەفەرمانی زانکۆیی ژمارە (۱٤٥)، لە کۆنووسی کۆبوونەوەی دەیەمی ئەنجومەنی زانکۆی ڕاپەڕین لە ڕێکەوتی ۲۰۱٦/٤/۱۹، بڕیاردرا به بەرزکردنەوەی پلەی زانستی بەڕێزان (صلاح بابكر حسین ، ڕزگار عمر فتاح ، بنار محمود ابراهیم) لە پلەی زانستی (مامۆستای یاریدەدەر)ەوە بۆ (مامۆستا) .
بەو بۆنەیەوە بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین پیرۆزبایی زانستخوازییان ئاراستە دەکەین، هیوادارین بەم پلەیە خزمەتی زیاتری زانکۆمان و داهاتووی وڵاتمان بکەن.