زانکۆی کوردستان هەستاوە بەڕێکخستنی دووەمین کۆنفڕانسێکی نێودوڵەتی دەربارەی خویندنەوە لەشاری سەنەندەج –ئیران لە بەرواری ١٩-٢٠/ ٥ / ٢٠١٧، بابەتی کۆنفڕانسەکەش بریتی دەبێت لە ئەزموونی ڕاستەوخۆ، مۆدێلی نظری، توێژەران و خوێندکاران بەخۆشحاڵییەوە بانگهێشت دەکرێن بۆ پێشکەشکردنی توێژینەوەکانیان دەربارەی ئەم بابەتانەی خوارەوە.
١- بناغە تیۆری و ئیپیستیمۆلۆژییەکانی خوێندنەوە.
- شێوازو ڕێگافێرکارییەکانی خوێندنەوە.
- ئیپیستیمۆلۆگی خوێندنەوە" خوێندنەوە لەچەند ڕووانگەیەکی جیاوازەوە وەك بونیادگەری و بیرۆکەی ڕەخنەگرانە، بونیادخوازی و پۆزتڤیزم و هێرمینۆتیکس)
- زانستی بوون لە خوێندنەوەدا (سروشتی خوێندنەوە ،جۆرەکانی خوێندنەوە ،خوێندنەوەی ڕەخنە گرانە، خوێندنەوەی کاتی پشوو ،سەرچاوەوی بەکار هاتوو و قوڵایی و پڕمانای ،بواری خوێندنەوە.
- شیکاری دیاردەییانەی خوێندنەوە (قۆناغەکانی گەشەسەندنی خوێندنەوە، خوێندنەوە و واتاکان خوێندنەوە و زانیاری خوێندنەوە و فێربوونی زمان، خوێندنەوە و پڕۆسێسی عەقڵی، دوای فێربوون و خوێندنەوە، ستراتیژو ئامانجەکانی خوێندنەوە. گەشەی عەقڵی، بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە، شارەزایی ووشە، بەریەککەوتنی بەرژەوەندییەکان یان گونجان لەگەڵ نوسەر
- خوێندنەوە و فرەیی کەلتوری، جیاوازی زمانەوانی، جیاوازی خوێندەواری و داینامیکی
- خوێندنەوە و چینەکانی کۆمەڵگا ( باگراوندی پەروەردەیی، پیشە و ڕەگەز)
- خوێندنەوە و جۆرەکانی خویندەواری ( خوێندەواری زانیاری، خوێندەواری کۆمەڵایەتی، خویندەواری میدیایی، خوێندەواری کۆمپیوتەری، خوێندەواری زانستی، خوێندەواری لێکدانەوەی وێنەو تابلۆ .
- تەکنەلۆجیای زانیاری و خوێندەوە.
- خوێندنەوە و سەرمایەی ئابووری، سەرمایەی کۆمەڵایەتی، سەرمایەی سیاسی.
- خوێندنەوەو بەشداریکردنی کۆمەڵایەتی.
- خوێندنەوەو گۆڕانکارییە جیهانییەکان ( گەشەسەندنە میدیایی و پەیوەندی و کۆمەڵایەتی و تەکنەلۆجییەکان).
- خوێندنەوە لەدەرەوەی سیستەمی پەروەردە(تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، زمانی لاسایی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، خویندنەوەی بابەتی خەیاڵ ئامێز، خوێندنەوە لەشوینی کارکردن.
٢- خوێندنەوە و دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکان
- خوێندنەوە و چینەکانی بەڕێوەبردن ( عادات، بیروباوەڕەکان، ئەتەکییەتەکان، نەریتەکان، ڕێسا و ڕاسپاردەکان)
- خوێندنەوە و پارتی سیاسی.
- خوێندنەوە و ئازادی ڕادەربرین
- خوێندنەوە و ڕێکخراوە ناحکومییەکان.
٣- خوێندنەوە و دامەزراوە کلتورییەکان
- خوێندنەوەو کتێبخانە گشتییەکان
- خوێندنەوە و ڕێبەری ئیسلامی
- خوێندنەوە و ڕێکخراوی گەشەپێدانی ئیسلامی
- خوێندنەوە و پەیمانگاو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری مننداڵان و گەورە ساڵان
- خوێندنەوەو مزگەوتەکان
- خوێندنەوە و میدیا
٤- خوێندنەوە و خێزان
- خویندنەوە بۆ یان لەگەڵ منداڵ
- خویندنەوە و چیڕۆك گێڕانەوە
- خویندنەوە و گفتوگۆ
- ئابووری خێزان
- کلتوری خێزان
- ئەندامانی خێزان
٥- خوێندنەوەو سیستەمی پەروردە
- خوێندنەوە و مامۆستایان
- خوێندنەوە و ڕاهێنانی مامۆستا ( چیرۆك گێڕانەوە و یاری و خوێندنەوە)
- کاریگەری تاقیکردنەوە لەسەر خولییای خوێندنەوە
- ناوەڕۆکی کتێبەکان و خوێندنەوە
- نوسەری کتیب وخوێندنەوە
- خوێندنەوە و ڕێگا جیاوازەکانی پەروەردە (ئاڕاستەکراو بۆ مامۆستا و فێرخواز و پەرتووک).
- خوێندنەوە و ڕێگاکانی وانە وتنەوە ( فێربونی نەزەریاتەکان و خوێندنەوە).
- کتێبخانە دامەزراوەییەکان (لایەنگرانی ئازادیخوازی لە بیرۆڕادا و ڕاوێژکاری خوێندنەوە و سەچاوە و جیاکردنەوەی کتێب و أینگەی خوێندنەوە).
- خوێندنەوە و ڕێکخراوی خوێندەواری.
- خوێندنەوە و خوێندنگای قازانج نەویست.
٦- خوێندنەوە و خوێندنی باڵا
- وانەبێژان و (پڕۆفیسۆرەکان) و خوێندنەوە
- خوێندنەوە و ناوەڕۆکی کۆرسەکان
- خوێندنەوە و ئامانج و کردارەکانی خوێندنی باڵا
- خوێندنەوە و کتێبخانە ئەکادیمیەکان
- خوێندنەوە و ڕێگاکانی وانە وتنەوە
- زانکۆکان و بەکۆمەڵایەتیکردنی کلتوری خوێندنەوە
- شارەزایی خخوێندنەوە و نوسین و تێگەیشتن و گفتوگۆ و پێشکەشکردن و پەیوەندی کردن.
- خوێندنەوە و پەروەردەی ئەخلاقی
- خوێندنەوە و دەستکەوتی زانستی خوێندکاران
- هەڵسەنگاندن و نرخاندنی کردەی خوێندنەوە لە لە خوێندنی باڵادا.
- خوێندنەوە و ڕۆڵی ئاست و جۆر و متمانەی زانکۆکان.
- خوێندنەوە و ڕێگە پێدان بە بێ خوێندکار
٧- خوێندنەوە و پیشەسازی چاپەمەنی
- ڕۆڵی نوسەر لە خوێندنەوەدا
- ڕۆڵی بڵاوکەرەوەکان لە خوێندەوەدا
- خوێندنەوە و نرخی کتێب
- بارودۆخی دابەشکردنی کتێب و خوێندنەوە
- خوێندنەوە و بڵاوکردنەوەی کتێب
- خوێندنەوە و داهات
- خوێندنەوە و مەودا و جیاوازی بڵاوکردنەوە
- خوێندنەوە و گوێگرتن
٨- خوێندنەوە لە مەودای ئەلیکترۆنی و ڕاستەقینەدا
- خوێندنەوە و پێداویستیە ئەلیکتڕۆنیەکان
- خوێندنەوە و ڕێگاکانی بەکارهێنانی ئەلیکتڕۆنی
- خوێندنەوە و شارەزایی دیجیتاڵی
- خوێندنەوە و دابەشبونی دیجیتاڵی
- کێشە و کۆسپەکانی خوێندنەوە لە ژینگە دیجیتاڵیەکاندا
٩- دەرونزانی دەمار لە خوێندنەوە دا
- کێشە ئەقڵیەکان کە کاردەکەنە سەر خوێندنەوە
- کێشە دەماریەکان کە کاردەکەنە سەر خوێندنەوە
- ڕێگاکانی پشتبەستوو بە دەرونزانی بۆ باشترکردنی خوێندنەوە
- ڕێگاکانی پشتبەستوو دەمارزانی بۆ باشترکردنی خوێندنەوە
ڕێنمای بۆ توێژەران:
توێژینەوە نابێت لە ١٢ پەڕ زیاتر بێت، دوا وادەی بۆ پێشکەشکردنی توێژینەوەکان (١/ کانوونییەکەم /٢٠١٦) دەبێت.
بۆ پێشکەشکردنی توێژینەوەوکانتان سەردانی ئەم لینکە بکەن: ( http://conf.uok.ac.ir/readingconference2017/Register.aspx )
بەروارە گرنگەکان:
دواوادەی پێشکەشکردن : ٢٠١٦/١٢/١
ئاگادارکردنەوە لە پەسەندکردن : ٢٠١٧/١/١
دواوادەی پێشکەشکردنی توێژینەوە دوای پێداچونەوە :٢٠١٧/٢/٢١
لیژنەی ڕێکخەر :
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکە
(http://conf.uok.ac.ir/readingconference2017/ConferenceOrganization.aspx )
بۆ پرسیارکردن دەربارەی پڕۆگرامەکە پەیوەندی بکە بە: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
بۆ پرسیاری گشتی پەیوەندی بکە بە : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
بە هیواوە دەڕوانین بۆ بینینتان لە زانکۆی کوردستان.