University of Raparin Logo

سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كار خولی ڕاهێنانی تواناکان بۆ ژەمارەیەک خوێندكار دەکاتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

له‌درێژه‌ی كار و چالاكیه‌كانی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كار لە زانکۆی ڕاپەڕین، خولی راهێنانی تواناكان بۆ (۱۲) خوێندکار ده‌كاته‌وه‌، (۹) خوێندكار له‌به‌ش په‌رستای، (۳) خوێندكار له‌به‌شی كۆمپیوته‌ر به‌شداری خولێک ده‌كه‌ن له‌نه‌خۆشخانه‌ی فاروق و كۆمپانیاکانی ئاسیا سێڵ و كۆره‌ك تیلیکۆم.

 ئه‌مه ‌له‌كاتێكدایه ‌كه‌سه‌نته‌ری  كار له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵی خوێندن هه‌مان خولی بۆ ژمارەیەک خوێندكاری دیکەی ‌به‌شی باخچەی ساوایان كرده‌وه‌ و به‌شداربووان  به‌سه‌ركه‌وتوویی خوله‌كه‌یان ته‌واوكرد.