لەئێستادا دەرفەتی خوێندنی ماستەر لەژێر پڕۆگرامی (CHEVENING) لەبەریتانیا كراوەتەوە و دوا مۆڵەتیش بۆ پێشكەشكردنی داواكاری رۆژی ٢٠١٤/١١/١٥ یە.
پرۆگرامی CHEVENING یەكێكە لەو پرۆگرامە نێودەوڵەتیانەی حكومەتی بەریتانیا لە لایەن ئۆفیسی دەرەوە و سەرچاوە سروشتیەكان (FCO) بە هاوبەشی هەندێ رێكخراو پاڵپشتی دارایی دەكرێت. پرۆگرامەكە یارمەتی فێرخوازان دەدات بۆئەوەی خوێندنی باڵا لەزانكۆكانی بەریتانیا بخوێنن.
ئەم پرۆگرامە لە ساڵی ١٩٨٣ دامەزراوە و برەوی پێدراوە بۆ بەرنامەیەكی نێودەوڵەتی. فێرخوازان لە ١٥٠ وڵات و هەرێمەوە بەشداری دەكەن لە سەرانسەری جیهانەوە جگەلە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاو یەكێتی ئەوروپا هەروەك عێراقیش یەكێكە لەو وڵاتانەی كە پڕۆگرامەكە دەیگرێتەوە، بۆ ئەمساڵیش پڕۆگرامەكە زیاتر لە ١٥٠٠ فێرخواز وەردەگرێت.
پرۆگرامەكە پاڵپشتی دارایی تەواو یان بەشی دەكات بۆ هەموو كۆرسەكان (بروانامەی ماستەر بەماوەی یەك ساڵ) لە هەر بابەت و بوارێك و لەهەر زانكۆیەكی بەریتانیا. ئەو كەسانەی كە ئەم پرۆگرامە دەیانگرێتەوە:
• دانیشتوی یەكێك لەو وڵاتانە بێت كە ئەم پرۆگرامە دەیگرێتەوەو لەدوای تەواوبونت بگەرێیەوە ئەو شوێنەی كە لێوەی هاتویت.
• لانیكەم دوو ساڵ خزمەتت هەبێت.
• داواكارییەكانی ئەم پرۆگرامە بۆ زمانی ئینگلیزی جێبەجێ بكەی پێش ٢٠١٥/٧/١٥.
• لانیكەم پێشكەشی سێ كۆرسی جیاوازی زانكۆكانی بەریتانیا بكە ( ئەگەر لەبابەتە تایبەتیەكەی خۆت نەبوو.
• فێرخواز پێشتر لەبەریتانیا نەیخوێندبێت كە لەلایەن ئەو وڵاتەوە پالپشتی دارایی كرابیت.
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی لینكی هاوپێچ بكەن : http://www.chevening.org/