کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی ڕاپەڕین ئاماری سەردانی خوێندکاران و خواستنی کتێب و سەرچاوەکانی تری لە ماوەی ساڵی خوێندنی ٢٠١٥-٢٠١٦، بڵاوکردەوە ئامارەکە بەمشێوەیەی خوارەوە خراوەتەڕوو.
خوێندکارانی سێ فاکەڵتیەکە و و کۆلێژی پەرستاری (١٢٢٥٠ ) دوازدە هەزار و دوو سەد و پەنجا سەرچاوەی جیاوازیان لە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی ڕاپەڕین خواستووە.
جگە لە خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین، مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێنداکارانی خوێندنی باڵا سەردانی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی ڕاپەڕینیان کرووە و چەندین سەرچاوەی جۆربەجۆریان خواستووە .
مامۆستایانی زانکۆ (٦١٢) سەرچاوەیان خواستووە.
فەرمانبەرانی زانکۆ (٣٨٧) سەرچاوەیان خواستووە.
خوێندکارانی خوێندنی باڵا (ماستەر) (٣٠٧) سەرچاوەیان خواستووە.
سەبارەت بە خوێنەرانی دەرەوەی زانکۆی ڕاپەڕین (٢٩٧) خوێنەر سەردانی کتێبخانەکەیان کردووە،مەبەست لە خوێنەرانی دەرەوە ئەو خوێندکار و توێژەرانە دەگرێتەوە کە لە زانکۆکانی دیکەوە هاتوون بەدوای هەندێک سەرچاوەدا گەڕاون لە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی ڕاپەڕین دەستیان کەوتووە.
کۆی گشتی ئاماری سەردانی و خواستن کتێب لە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٥-٢٠١٦ بریتی بووە لە(١٣٨٥٣) سیانزە هەزار و هەشت سەد و پەنجا و سێ هەزار سەرچاوەی جۆراوجۆر .
ڕیزبەندی ئەو بەشانەی کە خوێندکارایان زۆرترین ڕێژەی سەردانیان هەبووە بۆ کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی ڕاپەڕین بەمشیوەیەی خوارەوە بووە:
بەشی مێژوو/فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتیەکان |
٣٥٨٨ |
بەشی جوگرافیا/فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتیەکان |
١٩٦٥ |
بەشی کوردی/فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت |
١٥٢٣ |