University of Raparin Logo

پەیامی سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ جەژنی ڕەمەزان

چاپکردن ئیمەیڵ

 بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزان، سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆ کرد.
بەڕێز (پ.د.محمد علی عبداللە) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و موسڵمانانی جیهان بەگشتی دەکات، هەروەک پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی برا پێشمەرگەکان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەکات.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین بەناوی خوای بەخشندە بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانەوە، پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆ دەکەم، هەروەها پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و موسڵمانانی جیهان بەگشتی دەکەم، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی برا پێشمەرگەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەم . کوردستانیانی ئازیز ئەمسال لە کاتێکدا پێشوازی لە جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز دەکەین، کە پێشمەرگە ئازا و نەبەردەکانمان لە بەرەکانی پێشەوەی پارێزگاری کردنن لە خاکی کوردستان و، هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی کۆمەڵێ قەیرانی دارایی و سیاسی و شەڕی نەگریسی تێرۆرستانی داعش بووەتەوە .
هیوادارم هاتنی ئەم جەژنە، ببێتە مایەی ئاشتی و سەقامگیری و برایەتی زیاتر لە کوردستاندا،
کۆتایی هاتن بێت بە ناخۆشی و  کێشە و گرفتەکان و هەنگاونان بەرەو سەرکەوتنی خەباتی ڕەوای گەلەکەمان.
 
دوبارە جەژنی هەمو لایەک پیرۆز بێت... پ.د.محمد علی عبداللە
سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین