University of Raparin Logo

دەرچوانی تواناسازی دوای (٢) ساڵ دەتوانن دكتۆرا بخوێنن

چاپکردن ئیمەیڵ

لەماوەی رابردوودا فرمانێكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم دەرچووێنرا كە تێیدا هاتبوو كە دەرچووانی تواناسازی دوای (٥)ساڵ خزمەتكردن مافی خوێندنی دكتۆرایان دەبێت بەڵام بەپێی گشتاندنێكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی كە رۆژی ١/ ٦ / ٢٠١٤ دەرچووەو گشتاندنی پێكراوە تێیدا هاتووە كە دەرچووانی تواناسازی لەدوای (٢) ساڵ خزمەت دەتوانن داواكاری بۆ خوێندنی دكتۆرا پێشكەش بكەن.

گشتاندنەكە بەژمارە (١٠٥٥٦) لە رۆژی ١/ ٦ / ٢٠١٤ دەرچووەو ئاڕاستەی هەریەكە لەسەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی دادوەری و گشت وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێم و دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان و سەرۆكایەتی گشت زانكۆكان و دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی كراوەو لەدوو بڕگەی سەرەكی پێكهاتووە كە تایبەت بەكاندیدانی تواناسازی.

لەبڕگەی یەكەمی گشتاندنەكەدا هاتووە كە دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت پابەندبن بەخزمەتكردن لەدام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی ( ٥ ) ساڵ دوای تەواوكردنی خوێندنیان، و بۆیان نییە داوای مۆڵەتی هاوڕێیەتی هاوسەر ( اجازە المصابحە الزوجیە ) بكەن تا كۆتایی ئەو ماوەیە بەپێی ئەو گرێبەستی ناردنەی كە پێش سەفەركردن و پەیوەندیكردنیان بەخوێندنەوە لەگەڵ وەزارەت واژۆیان كردووە.

لەبڕگەی دووەمی گشتاندنەكەدا ئاماژە بەوەكراوە كە دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی كە خوێندنی ماستەریان تەواوكردووە بەپێی بڕگە ( ٥٠) لە یاسای ژمارە ( ١٤) ی ساڵی ٢٠٠٩بۆیان هەیە لە دوای ٢ساڵ خزمەتی فیعلی داواكاری پێشكەش بكەن بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی دكتۆرا ، و لەكاتی وەرگرتنیاندا شایستەی پێدانی مۆڵەتی خوێندن دەبن  .