لە ئێستادا دەزگای هێنریج بۆڵ داواکاریەکانی زەمالە قبوڵ دەکات بۆ خوێندکارانی ئەڵمانی و نێودەوڵەتی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧، بەشی زەمالەی دەزگاکە زەمالە دەبەخشێتە خوێندکارانی زانکۆ و خوازیارانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە دەرەوەو ناوەوەی ئەڵمانیا.
دەزگای هێنریج بۆڵ پەرە بەو خوێندکارانە دەدات کە لە پڕۆسەی خوێندندان یاخود لە تەواوکردنی پڕۆسەی خوێندندان و هەڵوێستی ئەرێنیان هەیە دەربارەی ئامانجەکانی پڕۆژەی سەوز و هاوبەشی دەکەن لە بنەما سەرەکیەکانی دەزگای هێنریج بۆڵ وەک دیموکراسی و ژینگەزانی و هاریکاریکردن و ناتوندوتیژی و ئەوانەش کە ڕۆڵێکی سیاسی کۆمەڵایەتی چالاک دەبینن.
دەزگای هێنریج بۆڵ بەشێوەیەکی سەربەخۆ کاردەکات و گیانی کراوەیی ڕۆشنبیری فێردەکات ، ئەم دەزگایە تۆڕێکی جیهانی هەیە کە لە ئێستادا لە٣٠ ئۆفیسی نێودەوڵەتی پێک دێت، دەزگاکە لە نزیکەوە هاوکاری ١٦ دامەزراوەی دیکەی سەر بە دەزگای هێنریج بۆڵ دەکات لەسەر ئاستی هەر هەرێمێک لە هەرێمە فیدڕالەکانی ئەڵمانیا ، پشتگیری خوێندکارانی بەهرەمەند و ئەو خوێندکارانەش دەکات کە سەرقاڵی سیاسەتی کۆمەڵایەتین لە ئەڵمانیا یاخود لە دەرەوە.
بەشی زەمالەی دەزگاکە زەمالە دەبەخشێتە خوێندکارانی زانکۆ و خوازیارانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە دەرەوەو ناوەوەی ئەڵمانیا، داواکارانی دەرەوەی وڵات پێویستیان بە ئاستی زمانی ئینگلیزی دیاریکراو یان هەر زمانێکی تر دەبێت تاکو بتوانن بخوێنن.
ئاستی کۆرسەکە: دەزگاکە زەمالە دەبەخشێتە خوێندکارانی زانکۆ و خوازیارانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە دەرەوەو ناوەوەی ئەڵمانیا.
بابەتەکانی کۆرسەکە: زەمالە لە سەرجەم ئەو بابەتانە دەبەخشرێت کە لە زانکۆکانی زانستەکردارییەکان و ئاداب دەخوێندرێن لە ئەڵمانیا.
ژمارەی زەمالەکان: دەزگای هێنریج بۆڵ نزیکەی ١٠٠٠ زەمالە دەبەخشێتە خوێندکارانی زانکۆ و خوازیارانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا.
زەمالەکە دەتوانرێت لە ئەڵمانیاش وەربگیرێت (خوێندکارانی ئەڵمانیا دەتوانن بەردەوامی بە خوێندنی باڵا بدەن لە ئەڵمانیا یان لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا).
شیاویەتی: پێداویستییە ڕەسمییەکان.
خوێندکارانی زانکۆ و خوازیارانی خوێندنی ماستەر:
١- زەمالەی گشتی خوێندکاران بۆ داواکارانی ئەڵمانی و ئەوانەی لە ئەڵمانیا خوێندویانە.خوێندکارانی سەرجەم بوارەکان ئەوانەی یەکەم بڕوانامەیان بە دەست دەهێنن وەک بەکالۆریۆس و دیبلۆما، ئەوانەی کە ڕێگەپێدانی زانکۆیان وەرگرتووە لە ئەڵمانیا.
- داواکاران دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بەر لە دەستپێکردنی یەکەم بڕوانامەیان وەک بەکالۆریۆس و دیبلۆما یان لە هەرکاتێکدا پێش کۆتایی هاتنی کۆرسی سێیەم. بەڵام خوازیارانی ماستەر ناتوانن پێشکەشی بکەن چونکە ئێمە دەمانەوێت بۆماوەیەکی درێژ تر پشتگیری خوێندکاران بکەین.لەگەڵ ئەوەشدا خوێندکارانی بەکالۆریۆس کە هاوکاریان کراوە ،لەوانەیە پشتگیری زیاتر بکرێن بۆ کۆرسی ماستەر.
- ئەو گروپانەی کە بەتایبەتی ئامانجمانە: خوێندکارانی نەوەی یەکەم ،ئافرەتان ئەندامانی نەتەوە کەمینەکان، پێشکەشکارانی زانکۆکانی زانستە کرداریەکان.
- هەروەها پڕۆگرامی ئەم زەمالەیە تەرکیز دەخاتە سەر چەند بابەتێکی دیاری کراو (بەڵام بەتایبەتی نا) وەک بابەتەکانی (زانست و تەکنەلۆجیا و ئەندازیاری و بیرکاری) بەتایبەتی تەرکیز خستنە سەر زانستی ژینگە بۆ نموونە (پاراستنی ژینگە ، ئەو وزانەی کە نوێ دەکرێنەوە ، ئاو و هەوا) ، خوێندنی ئابوری و قانون و ئاداب و ڕۆژنامەگەری.
- دەشێت داواکارە ئەڵمانیەکان پشتگیری دارایی خوێندنی پڕۆگرامی بە کالۆریۆس بەتەواوی وەربگرن لە دەرەوەی ئەڵمانیا بەڵام لە یەکێک لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، لەو حاڵەتەدا پێویستە داواکاریەکە پاساوی تەواوی تێدا بێت کە هۆکاری هەڵبژاردنی ئەو شوێن و بابەتە ڕوون دەکاتەوە.
- پڕۆگرامەکە ئامانجی خوێندکارانی ئەڵمانی یان ئەو خوێندکارانەیە کە لە ئەڵمانیا خوێندوویانە و باکگراوندێکی کۆچیان هەیە و ئارەزوو مەندن ببن بە ڕۆژنامەنووس.پشتگیری دارایی بۆ خوێندکارانی پڕۆگرامەکانی ڕاگەیاندن سنووردار نەکراوە .
- داواکاران دەتوانن داواکاری پێشکەشبکەن بەرلە دەستپێکردنی خوێندن یان لەهەرکاتێکدا پێش کۆتایی هاتنی کۆرسی سێیەم،مەرجەکە لە خاڵی یەکەمدا ڕوونکراوەتەوە.
داواکارانی دکتۆرا:
تکایە ئاگاداربە کە داواکاری بۆ پڕۆسەی پێشکەشکردنی داواکاری پایزە گونجاوە ئەگەر ئەڵمانی یان خوازیاری خوێندنی دکتۆرایت و لە ئەڵمانیاش خوێندوتە.
- خوازیارانی دکتۆرا لەسەرجەم بوارەکان ئەوانەی کە ڕێگەپێدانی زانکۆیان وەرگرتووە لە ئەڵمانیا.
- لەکاتی پێشکەشکردنی داواکاریدا.پێویستە داواکار وەک خوێندکاری دکتۆرا قبوڵ کرابێت لە دامەزراوەیەکی خوێندنی باڵا کە باوەڕپایکراوبێت لە لایەن دەوڵەتانەوە لە ئەڵمانیا یان وڵاتێکی یەکێتی ئەوروپا .
- پەسەندکردن دەدرێت بەو تێزانەی کە پەیوەندیدارن بە بواری کارکردنی دەزگای هێنریج بۆڵ.
- خوازیارانی دکتۆرا کە خەڵکی ئەڵمانیان و دەخوازن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ گواستنەوەی توێژینەوە دەتوانن سەردەنی بەشی زەمالەی دکتۆرا بەشی گواستنەوەی توێژینەوە بکەن و پێویستیەکانیشی لەسەرەوە دیاری کراوە.
نەتەوە: خوێندکارانی سەرجەم نەتەوەکان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ زەمالەکانی دەزگای هێنریج بۆڵ.
پێویستیەکانی ڕێگەپێدان: بەشی زەمالەی دەزگاکە زەمالە دەبەخشێتە خوێندکارانی زانکۆ و خوازیارانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە دەرەوەو ناوەوەی ئەڵمانیا.
پێویستی زمانی ئینگلیزی: داواکارانی دەرەوەی وڵات پێویستیان بە ئاستی زمانی ئینگلییزی دیاری کراو یان هەرزمانێکی تر دەبێت تاکو بتوانن بخوێنن.
زەمالە نێودەوڵەتیەکان:
چۆنیەتی پێشکەشکردن: پێویستە داواکاریەکان لەڕێگەی ئۆنلاینەوە پێشکەش بکرێت.
بەڵگەنامە پێویستەکان:
- تەواوی بەڵگەنامە پێویستەکانی پێشکەشکردن پێویستە بخرێنە سەر ئەنتەرنێت بەشێوەی PDF کە ئەم بەڵگەنامانە لەخۆ دەگرێت.
- فۆڕمی داواکاری زەمالەکە.
- کۆپیەک لە بڕوانامە ،ڕێگەپێدانی زانکۆ یان هاوتاکانی.
- لستی بڕوانامەکان بۆئەوەی پێشانی بدەی کە دەستت بەخوێندن کردوە یان نا.
- ئەوخوێندکارە بیانیانەی کە داوای خوێندنی ماستەر دەکەن کۆپیەکی باوەڕپێکراوی پڕوانامەی یەکەمیان هاوپێچ بکەن .
- پڕوانامەی وەرگیرانی خوێندکار ئەگەر هەبێت.
- بۆ خوازیارانی بیانی ، بەڵگەی نوسراوی شارەزایی لە زمانی ئەڵمانی.
- بۆ داواکارانی پڕۆگرامەکە :نمونەیەک لە کارەکە
- پشتگیری لایەنی سێیەم دەربارەی ڕاسپاردەی کۆمەڵایەتیت
- پشتگیری کەسێکی شارەزا لە زانکۆ یان مامۆستایەکی زانکۆ ، بۆ دەرچوانی ئامادەیی پشتگیری مامۆستایەک.
دوا وادەی پێشکەشکردن:
دوا وادەی پێشکەشکردن ٢٠١٦/٩/١
لینکی پێشکەشکردن: https://www.boell.de/en/2015/04/02/application-process
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: هیوا احمد