University of Raparin Logo

بەشی دەرونزانی لە زانکۆی ڕاپەڕین دەکرێتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى خوێندنى ساڵی ۲۰۱٦-۲۰۱۷ له‌ هه‌رێمى كوردستان، به‌شى دەرونزانی لە زانكۆى ڕاپەڕین به‌ڕووی دەرچووانی پۆلی۱۲ی
ئامادەیی بکرێتەوە .

دوای ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر کردنەوەی بەشی دەرونزانی لەزانکۆی ڕاپەڕین، ڕۆژی سێ شەممە ۲۰۱٦/۷/۱۹  زانکۆی ڕاپەڕین بەنوسراوی فەرمی ژمارە (۲۷٤) کردنەوەی بەشی دەروزانی لە فاکەڵتی پەروەردە ڕاگەیاند .
جێی ئاماژە بۆکردنە کردنەوەی بەشی دەرونزانی لە زانکۆی ڕاپەڕین دەرفەتێکی باش دەبێت بۆ دەرچووانی ۱۲ی ئامادەیی بەتایبەتیش دەرچووانی سنوری ئیدارە ڕاپەڕین، بۆ ئەوەی بتوانن لەو بەشە درێژە بە قۆناغەکانی خوێندنیان بدەن و بڕوانامەی بەکالۆریۆس لەو پسپۆڕییە بەدەستبهێنن .  هەروەک ئاماده‌كارى ته‌واویش کراوە بۆ خوێندن له‌ به‌شه‌كه‌دا، بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى خوێندنى ئه‌مساڵ له‌ هه‌رێمى كوردستان، لە بەشی  دەرونزانی زانکۆی ڕاپەڕین ده‌ست به‌ پرۆسه‌ى  بكرێت.