وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا (٣) پۆستى ڕاگر لە زانکۆى ڕاپەڕین ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێ.
یەکەم/ پۆستەکان
1. ڕاگرایەتى فاکەڵتى زانستە مرۆڤایەتیەکان.
2. ڕاگرایەتى فاکەڵتى زانست.
3. ڕاگرى کۆلێژى پەرستارى .
دوەم/ مەرجەکان
1. هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
2. ناونیشانى زانستى پرۆفیسۆرى یاریدەدەر بێت .
3. خزمەتى زانکۆیی لە (۱۰) ساڵ کەمتر نەبێت.
4. چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.
5. زمانى ئینگلیزى و، بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت .
6. دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى (۲۰۱٦/۷/۳۱) رۆژى یەک شەممە دەبێت.
7. پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت کە وێنەیەکى هاوپێچە .
8. هەر بەڕێزێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمەیلە بنێرێت .
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.