University of Raparin Logo

ڕێکخراوى DAAD ژمارەیەک کورسى خوێندنى دکتۆرا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دابیندەکات

چاپکردن ئیمەیڵ

 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى مامۆستایان و توێژەران و خوازیارانى خوێندنى باڵا لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان دەکات، کە ڕێکخراوى "داد"ی ئەڵمانى ژمارەیەک زەمالەى کورسى خوێندن بۆ خوێندنى دکتۆراو ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى بۆ ساڵى خوێندنى  (۲۰۱۷-۲۰۱۸) پێشکەش بە فێرخوازانی عێراق و هەرێمى کوردستان کردووە.

لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داوا لە خوازیارانى خوێندنى باڵا/ دکتۆرا و توێژینەوەی زانستی دەکات، ئەوانەى مەرجەکانیان تێدا لە ماوەى دیاریکراودا فۆرمى پێشکەشکردنى داخوازینامە پڕ بکەنەوە، هەروەک مەرجە کۆنمرەى ماستەرى خوازیار لە (٨٠%) کەمتر نەبێت، دواین کات بۆ پێشکەشکردنى داواکارى و پڕکردنەوەى فۆرم ڕێکەوتى (۲۰۱٦/۹/۱)یە، بۆ زانیارى زیاتر لەبارەى مەرجەکان و چۆنیەتى پێشکەشکردنى فۆرم و داواکارى تکایە سەردانى ئەم بەستەرە لە وێب سایتى ڕێکخراوى دادى ئاڵمانى بکە:
 http://www.daad-iraq.info/en/26698/index.html