زانکۆی "هیرۆیت وات" هەشت زەمالەی دکتۆرا دەبەخشێتە خوێندکارانی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی خویندنی ٢٠١٦-٢٠١٧.زەمالەکە دەرفەت دەبەخشێتە خوێندکارانی لێهاتوو کە ئارەزومەندن لە بەریتانیا درێژە بەخوێندنەکەیان بدەن. سەرجەم داخوازینامە پێشکەشکراوەکان هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت بەپێی گونجاوییان لەگەڵ پسپۆڕییە کانی زەمالەکەدا کە خۆی دەبینێتەوە لە پڕۆپۆزەڵ و سەرپەرشتیارانی تایبەت بە بوارەکە.
بابەتەکان: سکوڵی بەڕیوەبردن و زمان چەند زەمالەیەك لەبەشەکانی ژمێریاری، ئابووری، بەڕێوەبردنی کار، کارگێڕی و ئابووری پێشکەش دەکات بۆ ساڵی ٢٠١٦-٢٠١٧.
زەمالەکە سەرجەم خەرجییەکان دابین دەکات بۆ خوێندنی دکتۆرا.
بەشی ژمێریاری و ئابووری، کاندیدە سەرکەوتووەکان کە چالاکی ئەنجام دەدەن و خۆبەخشانە کاردەکەن لەبەشەکاندا پارەی تێچوویان بۆدەگەڕێتەوە، کۆی مووچە کە بڕی 14،296£ بۆساڵی ٢٠١٦-٢٠١٧، هەروەها تێچووی توێژینەوە 2،250£ لەماوەی خوێندنەکەدا خەرج دەکرێت.
بەشی کارگێڕی، کاندیدە سەرکەوتووەکان کە چالاکی ئەنجام دەدەن و خۆبەخشانە کاردەکەن لە بەشەکاندا، پارەی تێچوویان بۆ دەگەێتەوە ، کۆی مووچەی تەرخانکراو کە بڕەکەی 14،296£ بۆ ساڵی ٢٠١٦-٢٠١٧. هەروەها پارەی توێژینەوەکە 2،250£ لەماوەی خوێندندا.
بەشی ژمێریاری و ئابووری، کاندیدە سەرکەوتووەکان کە چالاکی ئەنجام دەدەن و خۆبەخشانە کاردەکەن لە بەشەکاندا، پارەی تێچوویان بۆ دەگەێتەوە ، کۆی مووچەی تەرخانکراو کە بڕەکەی 14،296£ بۆ ساڵی ٢٠١٦-٢٠١٧. هەروەها پارەی توێژینەوەکە 2،250£ لەماوەی خوێندندا.
مەرجەکان:
سەرجەم داخوازینامەکان هەڵسەنگاندیان بۆ دەکرێت و بەپێی گونجان و پەیوەندییان بە پسپۆڕییەکانەوە هەڵدەبژێردرێن بە پێی لێهاتوویی کاندیدەکان و پڕۆپۆزەل و ڕەزامەندی لیژنەی سەرپەرشتیار. کاندیدەکان مەرجە کۆنمرەی بەکالۆریۆس و ماستەریان %٦٥ کەمترنەبێت بۆئەوەی بتوانن داخوازینامە پێشکەش بکەن. سەرجەم کاندیدەکان پێویستە پڕۆپۆزەڵ و لیژنەی سەرپەرشتیار دیاری بکەن. هەروەها مەرجی توانستی زمان 6.5 IELTS بەمەرجێك لە هەریەک لە ئاستەکانی خوێندنەوە و نوسین و قسەکردن و گوێگرتن 6.0 کەمتری نەهێنابێت.
بەڵگەنامە پێویستەکان:
پڕۆپۆزەڵ
بڕوانامە
بڕوانامەی زمان
نامەی Reference
دوامۆڵەت بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم
بەشی ژمێریاری و ئابووری ۲۰۱٦/۸/۱
بەشی کارگێڕی کارو ئابووری ۲۰۱٦/۸/۲۲
بۆ زانیاری زیاتر و چۆنیەتی پڕکردنەوەی فۆڕم سەردانی ئەم لینکە بکەن: