بەپێی سیستەمی رانکی وێب ماترێکس بۆ وێب سایتی زانکۆکانی جیھان، کە لەوڵاتی ئیسپانیا سەرپەرشتیدەکرێت، زانکۆی راپەڕین بۆ مانگی تەمموزی ٢٠١٦ لەسەر ئاستی عێراق لە پلەبەندی (١٦) و لەسەر ئاستی کوردستانیش لە پلەبەندی (٥)ی زانکۆکان دانرا.
ئاراز رەمەزان بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و راگەیاندنی زانکۆی راپەڕین بە ماڵپەڕی زانکۆی راگەیاند، کە سیستەمی وێب ماترێکس زیاتر گرنگی بە ئاستی وێب سایتی زانکۆکانی جیھان دەدات، زانکۆی راپەڕین ماوەی (٣) ساڵە خراوەتە ناو ئەو سیستەمەوەو ساڵانە چەند جارێک پێداچوونەوە بۆ ریزبەندی وێب سایتی زانکۆکان دەکرێت. وتیشی: لەماوەی رابردوودا وێب سایتی زانکۆی راپەڕین لە ریزبەندی پلە (٢)ی زانکۆکانی کوردستان بووە بەپێی سیستەمی رانکی وێب ماترێکس بەڵام بەھۆی ئەوەی وەشانی (Version)ی ئینگلیزی وێب سایتی زانکۆی راپەڕین لەژێر گۆڕانکاری زۆردایە بۆیە ئاستی دواین وەشانی ریزبەندی وێب ماترێکس پلەبەندی وێب سایتی زانکۆی راپەڕین ھاتۆتە خوارەوە.
ئەوەشی راگەیاند کە لە داھاتوویەکی نزیکدا وەشانی ئینگلیزی وێب سایتی زانکۆی راپەڕین بە گۆڕانکارییەکی زانستیەوە بەردەوام دەبێت و بەجیاوازییەکی زۆر لەوێب سایتی زانکۆکانی کوردستان گۆڕانکاری تێدا کراوە، بەشێوەیەکی کە ھەموو فاکەڵتی و بەش و مامۆستایەکی زانکۆی راپەڕین وێب سایتی جیاوازیان بەشێوەی سەب دۆمەین بۆ دروستدەکرێت، و لەگەڵ ئەوەشدا لەڕێگەی لیژنەی بەئەلکترۆنیکردنی زانکۆوە و بە سوود وەرگرتن لە خزمەتگوزاری گووگڵ گڵاسڕووم پەیوەندی مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ بەشێوەی ئەلکترۆنی بەیەکەوە دەبەسترێتەوەو سەرجەم پێداویستییەکانی خوێندنیش بەشێوەی ئۆنلاین بۆ خوێندکاران دەخرێنە بەردەست.
لینکی رانکی سیستەمی وێب ماترێکس: