رادیۆی دەنگی زانکۆ رادیۆیەکی زانستی و ئەکادیمیە بۆ سنوری راپەڕین و دەزگایەکی گرنگ دەبێت بۆ بەرەو پێشبردن و گەشەی زانستی و ئەکادیمی لەسنورەکەدا. لەمانگی ئابدا رادیۆی دەنگی زانکۆی راپەڕین پەخشی تایبەتی خۆی لەسەر فریکوێنسی ٩٧.٣ مێگاھێرتس دەست پێدەکات ، رادیۆکە سەرەتا بەشێوەی پەخشی ئەزموونی (تێست) دەست پێدەکات و لەئایندەیەکی نزیکیشدا پەخشی رەسمی رادەگەیەنێت.