سێکولەر نۆڕماڵ سوپەریەر٩١ زەمالەی نێودەوڵەتی خوێندنی دکتۆرا بە سەرجەم پشتگیریە داراییەکانەوە دەبەخشێت بۆ ساڵی خوێندنی٢٠١٦-٢٠١٧ ، کە خوێندکارانی نێودەوڵەتی و ئیتاڵیاش دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.
ئەرکی سێکولەر نۆڕماڵ سوپەریەر هەڵبژاردنی خوێندکارە باشترینەکان و دابینکردنی باشترین هەل و مەرجە بۆیان بۆ گەشەپێدانی بەهرەکانیان. هەرلەسەرەتای دامەزراندنەوە لە ساڵی ١٨١٠ سێکولەر نۆڕماڵ سوپەریەر ناوبانگێکی باشی پەیداکردووە وەک یەکێک لە سەرکەوتوترین زانکۆکان نەک هەر لە ئیتاڵیا بەڵکو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لەڕووی پێشکەشکردنی باشترین هەل و مەرج بە خوێندکارانی بۆ ڕاهێنان و گەشەپێدانی تواناکان لە بواری توێژینەوەی زانستی.
چاوپێکەوتنەکانی وەرگرتن دەکرێت بە زمانی ئینگلیزی یان ئیتاڵی ئەنجام بدرێن، بەڵام چاوپێکەوتنەکانی بۆ خوێندنی دکتۆرا لە بواری "زانستی سیاسی و کۆمەڵناسی" پێویستە بە زمانی ئینگلیزی بێت.وە توانستی کاندیدەکە لە زمانی ئینگلیزی و ئیتاڵی پێویستە لە پێشکەشکردنی داواکاریەکەدا ئاماژەی بۆ بکرێت و لەسەر شێوەی دیاریکردنی توانستی زمانی یۆرۆ پاس(EUROPASS) بێت.
ئاستی کۆرسەکە: زەمالەکان بۆ خوێندنی دکتۆران بە شێوازی پرۆگرامی توێژینەوە.
بابەتەکانی خوێندن: زەمالەکان لەم بوارانەی خوارەوە پێشکەش دەکرێن:-
کلاسیک ، کۆمەڵگا و کلتورەکانی ئەوروپای هاوچەرخ ، کۆمەڵگا و کلتورەکانی ئەوروپای مۆدێرن ،بیرکاری دارایی ، بیرکاری ، رێگا و شێوازەکانی زانستی گەردیلەیی ، زانستەکانی نانۆ ،زانستە داماریەکان، فەلسەفە ، فیزیا ، زانستی سیاسی و کۆمەڵناسی.
بەخشینی زەمالەکان: سەرجەم خوێندکارە وەرگیراوەکانی خوێندنی دکتۆرا پشتگیری دارایی تەواو وەردەگرن کە ئەمانە لەخۆ دەگرێت:
خەرجی فێرکاری و خەرجی ژیان.ئەم پشتگیریە داراییە بۆ ئەو خوێندکارانە دابین دەکرێت کە لە ئاستێکی ئەکادیمی باشدا دەمێننەوە و بەشێوەیەکی باش بەرەوە پێشەوە دەچین بۆ بە دەستهێنانی بروانامەی دکتۆرا.سەرجەم خوێندکاران هاوکاری دارایی زیاتریان دەکرێن بۆ ئەنجامدانی چالاکی توێژینەوە و سەفەرکردن.لە هەریەک لە کۆرسەکانی دکتۆرادا زامالەی پارێزراو هەیە بۆ او خوێندکارانەی کە دەرچووی زانکۆکانی دەرەوەی ئیتاڵیان.
• ئەم زەمالانە دەتوانرێت لە ئیتاڵیاش وەربگیرێن .
شیاویەتی: خوازیاران پێویستە سەرجەم ئەم مەرجانەی خوارەوە جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەی شیاو بن بۆ پێشکەشکردنی ئەم زەمالەیە.
• کاندیدەکان دەتوانن بەبێ جیاوازی هاوڵاتی بوون داواکاری پێشکەش بکەن کە بڕوانامەی ماستەریان لە ئاداب یان زانستدا هەبێت لە ئیتاڵیا یاخود هاوتاکانیان لە دەرەوەی ئیتاڵیا.یان ئەو کاندیدانەی کە چاوەروان دەکرێت کە ئەو بڕوانامەیە بە دەست بهێنن لە بەرواری ٢٠١٦/١٠/٦ .لە حاڵەتی بەدەست نە هێنانی ئەو بڕوانامەیە داواکار لە مافی وەرگرتن بێ بەش دەبێت.ئەو بڕوانامانەش کە لەدەرەوەی ئیتاڵیا بە دەستهێنراون تەنها بە مەبەستی پرۆسەی هەڵبژاردن پشکنینیان بۆ دەکرێت لەلایەن لیژنەی هەڵبژاردنەوە بە گوێرەی یاسای باو لە ئیتاڵیا و ئەو وڵاتەی کە بڕوانامەکەی تێدا بەدەست هاتووە هەروەها بەگوێرەی پەیماننامە و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیەکان بۆ دانپێدانان بە بڕوانامەکاندا بۆ بەردەوام بوون لە خوێندن.
- وەرگرتنی زەمالەکان تایبەتە بە وکاندیدانەی کە:
• لە بەرواری ١٩٨٦/١٠/٣١ لە دایک بوون
• سزای تاوانی ڕابردووی لە دژی نەبێت کە ماوەی زیندانەکەی لە ٣ ساڵ زیاتر بێت .
• بە ئامانج نەگیرابێت یان دەرنەکرابێت بەهۆی کێشەی ئەخلاقیەوە وەک لە یاسا زانستیەکان و ناوخۆییەکانی زانکۆی سێکولەر نۆڕماڵ سوپەریەر دیاریکراوە.
• بڕوا نامەی دکتۆرای نەبێت کە لە ئیتاڵیا بەدەست هاتبێت، لە هەر بارێکدا،نابێت لە لە زەمالەی ئیتاڵیا بۆ خوێندنی دکتۆرا بە شێوەی توێژینەوە سودمەند بوبێت.
• چاوپێکەوتنەکانی ڕێگەپێدان دەکرێت بە زمانی ئینگلیزی یان ئیتاڵی ئەنجام بدرێن، بەڵام چاوپێکەوتنەکانی بۆ خوێندنی دکتۆرا لە بواری "زانستی سیاسی و کۆمەڵناسی" پێویستە بە زمانی ئینگلیزی بێت.وە توانستی کاندیدەکە لە زمانی ئینگلیزی و ئیتاڵی پێویستە لە پێشکەشکردنی داواکاریەکەدا ئاماژەی بۆ بکرێت و لەسەر شێوەی دیاریکردنی توانستی زمانی یۆرۆ پاس(EUROPASS) بێت.
- خوێندکارانی ئیتاڵی و نێودەوڵەتی دەتوانن داواکاری بۆ ئەو زەمالانە پێشکەش بکەن.
- پێویستی وەرگەتن لە کۆلێج
کاندیدەکان دەتوانن بەبێ جیاوازی هاوڵاتی بوون داواکاری پێشکەش بکەن کە بڕوانامەی ماستەریان لە ئاداب یان زانستدا هەبێت لە ئیتاڵیا یاخود هاوتاکانیان لە دەرەوەی ئیتاڵیا.یان ئەو کاندیدانەی کە چاوەروان دەکرێت کە ئەو بڕوانامەیە بە دەست بهێنن لە بەرواری ٢٠١٦/١٠/٦ .لە حاڵەتی بەدەست نە هێنانی ئەو بڕوانامەیە داواکار لە مافی وەرگرتن بێ بەش دەبێت.
- پێویستیەکانی تاقیکردنەوە: نییە
- پێویستی زمانی ئینگلیزی: چاوپێکەوتنەکانی ڕێگەپێدان دەکرێت بە زمانی ئینگلیزی یان ئیتاڵی ئەنجام بدرێن، بەڵام چاوپێکەوتنەکانی بۆ خوێندنی دکتۆرا لە بواری "زانستی سیاسی و کۆمەڵناسی" پێویستە بە زمانی ئینگلیزی بێت.وە توانستی کاندیدەکە لە زمانی ئینگلیزی و ئیتاڵی پێویستە لە پێشکەشکردنی داواکاریەکەدا ئاماژەی بۆ بکرێت و لەسەر شێوەی دیاریکردنی توانستی زمانی یۆرۆ پاس(EUROPASS) بێت.
*چۆنیەتی پێشکەشکردن: داواکاری بۆ وەرگرتن پێویستە بە شێوەی ئۆنلاین پێشکەش بکرێت لەسەر وێبسایتی زانکۆی سێکولەر نۆڕماڵ سوپەریەر
دوا وادەی پێشکەشکردنی داواکاری: دواوادە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بەرواری ٢٠١٦/٨/٣٠
: لینکی زەمالەکە
http://phd.sns.it/en/
وەرگێڕان: هیوا احمد