University of Raparin Logo

زەمالەی "چیڤنینگ"ی بەریتانی بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠١٧

چاپکردن ئیمەیڵ

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا و ڕێکخراوە هاوبەشەکانی، زەمالەی "چیڤنینگ" بۆ خوێندنی ماستەر پێشکەش دەکەن. خوێندکارانی نێودەوڵەتی کە شیاون بۆ پێشکەشکردنی داواکاری، چیڤنینگ دەرفەتێکی بێ هاوتا پێشکەش دەکات بە سەرکردەکانی داهاتوو، کەسە کاریگەرەکان و بڕیاردەرەکان لە سەرانسەری جیهان لەپێناو پەرەپێدانی تواناکانیان بەشێوەیەکی پێشەیی و ئەکادیمی، دروستکردنی پەیوەندییەکی تۆکمە و بەهێز، بە ئەزموونکردنی کەلتوری بەریتانیا و بنیاتنانی پەیوەندیەکی ئەرێنی بەردەوام لەگەڵ بەریتانیادا.

پڕۆگرامی "چیڤنینگ" زەمالەیەکی نێودەوڵەتی حکومەتی بەریتانیایە بە ئامانجی پەرەپێدانی سەرکردە جیهانییەکانە، لە ساڵی (١٩٨٣) وە. کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا و ڕێکخراوە هاوبەشەکانی تری بودجەی بۆ تەرخان دەکرێت.

 وەرگیراوانی پڕۆگرامەکە لەلایەن باڵوێز و لێژنە باڵاکانی بەریتانیاوە هەڵدەبژێردرێن لە سەرانسەری دونیا، داواکاران پێویستە بڕوانامەی زانکۆیان هەبێت تاکو بتوانن ڕێگەپێدان بۆخوێندنی ماستەر لە زانکۆکانی بەریتانیا بە دەست بهێنن.

ئاستی کۆرسەکە: ئەم پڕۆگرامە خەرجی تەواو یان بەشێک لە خەرجی دابین دەکات بۆخوێندنی کۆرسی ماستەری بەردەوام بە شێوازی (فووڵ تایم) ،واتا خوێندنی ماستەر بە یەک ساڵ لە یەکێک لە زانکۆکانی بەریتانیا.

بابەتەکانی کۆرسەکە: ئەم زەمالانە دابین کراون بۆ خوێندن لە سەرجەم بابەتەکان لەهەر زانکۆیەکی بەریتانیا.

زەمالەکان ئەم پشتگیریە داراییانە لەخۆ دەگرێت:

  •  كرێی خوێندن
    •    دەرماڵەى مانگانە کە هەموو ٢١ی مانگێک وەردەگیرێت بۆ خەرجی ژیان و شوێن کە پشت دەبەستێت بەوەی کە ئایا لە دەرەوەی یان ناو لەندەن دەخوێنیت.
  •  دەرماڵەى کاتى گەیشتن و ڕۆشتنەوە.
    •    تێچووی گەشتكردن بۆ بەریتانیا تەنها بۆ کاندیدەکەیە.
    •    تێچووی داواكاری ڤیزا تەنها بۆ کاندیدەکە.
  • خەرجی تێستی ( TB) کە نزیکەی ٧٥ پاوەنە ، ئەگەر ئەم تێستە پێویست بوو.

شیاویەتی:  بۆ ئەوەی شیاوی وەرگرتنی ئەم زەمالەیەبی پێویستە:

* هاوڵاتی یەکێک لەو وڵاتانە بی کە پڕۆگرامی "چیڤنینگ" دەیانگرێتەوە.

* بگەرێیتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆت دوای دوو ساڵ کە زەمالەکە کۆتای پێهات.

-          * داواکاران پێویستە بڕوانامەی زانکۆیان هەبێت تاکو بتوانن ڕێگەپێدان بۆخوێندنی ماستەر لە زانکۆکانی بەریتانیا بە دەست بهێنن.

* داواکاری بۆ ٣ کۆرسی ماستەر پێشکەش بکەیت و وە قبووڵی بێ مەرجیشت وەرگرتبێت بەر لە ٢٠١٧/٧/١٣

* بڕوانامەی ئەو ئاستەی زمانی ئینگلیزیت بەدەست هێنابێت کە پڕۆگرامی چیڤنینگ داوای دەکات بەر لە ٢٠١٧/٧/١٣

ئەو خوازیارانەی کە شیاوی پێشکەشکردنی داواکاری نین بۆ زەمالەی چیڤنینگ:

* خاوەنی جنسیەی بەریتانی یان بەریتانیا و ووڵاتێکی ترە.

* فەرمانبەر ، خزمی فەرمانبەر یان پێشتر فەرمانبەری حکومەتی شاژنی بەریتانیا نەبووبێت.

* پێشتر لە بەریتانیا خوێندبێتی و خەرجی خوێندنەکەی لەسەر حکومەتی بەریتانیا بووبێت.تەنها لە حالەتێکدا شیاوە کە ٥ ساڵ بەسەر یەکەم زەمالەی خوێندنیدا تێپەریبێت.

پێویستی وەرگرتنی ڕێگەپێدان:

-          * داواکاران پێویستە بڕوانامەی زانکۆیان هەبێت تاکو بتوانن ڕێگەپێدان بۆخوێندنی ماستەر لە زانکۆکانی بەریتانیا بە دەست بهێنن.

توانستی زمانی ئینگلیزی:

  • Academic IELTS
  • Pearson PTE Academic
  • TOEFL iBT
  • Cambridge English: Advanced (CEA)
  • Trinity ISE II (B2)
  • پێشکەشکردنی داواکاری بەشێوازی ئۆنلاین ( ON LINE) دەبێت.
  • دوا وادەی پێشکەشکردنی دواکاری بەرواری ٢٠١٦/١١/٨

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن: 

http://www.chevening.org/