University of Raparin Logo

ڕاگەیاندنى پۆستى (٣) ڕاگر لە زانکۆى ڕاپەڕین

چاپکردن ئیمەیڵ

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پۆستى (٣) سێ ڕاگر لە زانکۆى ڕاپەرین ( بۆ جارى دوەم ) ڕادەگەێنێت، جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت .

یەکەم/ پۆستەکان :

١- ڕاگرى فاکەڵتى زانستەمرۆڤایەتییەکان بۆ (جارى دووەم ).

٢- ڕاگرى کۆلێژى زانست بۆ (جارى دووەم ).

٣- ڕاگرى کۆلێژى پەرستارى بۆ (جارى دووەم ).

 دووەم/ مەرجەکان  

١- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.

٢- ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت  .

٣-خزمەتى زانکۆیی لە (١٠) ساڵ کەمتر نەبێت.

تێبینى /

١-چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت .

٢- دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە،کۆتایی دەوامى رۆژى دوو شەممە ڕێکەوتى (٢٠١٦/٨/٢٩) دەبێت.

٣- پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت، کە وێنەیەکى هاوپێچە .  

٤- هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلەی خوارەوە بنێرێت. 

ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.