بە پێی نوسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ژمارە (١٢٠٤٩/٩) لە رێكەوتی ٩ی ئاب، کە ئاراستەی سەرۆکایەتی سەجەم زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان کراوە، تیایدا هاتووە بەمەبەستی دروستكردنی كەشێكی زانستی و ئەكادیمی لە كاتی تاوتوێكردنی نامەی ماستەر و دكتۆرای خوێندكارانی خوێندنی باڵا، پێویستە زانکۆکان رێگەی گونجاو بدۆزنەوە بۆ كەمكردنەوە و نەهاتنی میوان و دابەشكردنی شیرنەمەنی لە كاتی بەڕێوبەچوونی تاوتوێكردنەكە قەدەغە بكرێت.
هەر لە نوسراوەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەوەش هاتووە، دەركردنی ئەو بڕیارە بۆ ئەوەیە كەشێكی زانستی دروست بێت و بەهۆی قەیرانی دارایش بارگرانی لەسەر خوێندكارانی خوێندنی باڵا كەمبێتەوە، بۆیە دەبێ زانكۆكان میكانیزمی گونجاو بدۆزنەوە بۆ ئەو كارە.
سەرچاوە/ Dwarozh