University of Raparin Logo

یەکەم کاندیدی زانکۆی راپەڕین، لەپڕۆگرامی ئیراسمۆس گفتوگۆی ماستەرنامەکەی لەئیسپانیا ئەنجامدا

چاپکردن ئیمەیڵ

لەچەند رۆژی رابردوودا لە کۆلێژی تەندروستی زانکۆی ئەلمریا لەوڵاتی ئیسپانیا تاوتوێی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (نەبەز علی احمد) لەپسپۆڕی پەرستاری و لەژێر ناونیشانی "Nursing Rehabilitation Instructions for Patients have back Pain" ئەنجامدرا، ماستەرنامەکەی بەپلەی نایاب وەرگیرا. 

"نەبەز علی" کاندیدی زانکۆی راپەڕین بوو لە رەوەندی یەکەمی پڕۆگرامی ئیراسمۆس مەندۆس مەرحەبا کە لەزانکۆی ئەلمریا لە وڵاتی ئیسپانیا کاندیدکرا بۆ خوێندنی ماستەر لەپسپۆڕی پەرستاری لەساڵی ٢٠١٥دا دەستی کرد بەخوێندنی ماستەرەکەی.

پڕۆگرامی ئیراسمۆس مەندۆس مەرحەبا، کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە فەند دەکرێت پڕۆژەیەکی ئاڵوگۆڕی خوێندکارانە لەنێوان چەند زانکۆیەکی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست لە عێراق و ئێران لەگەڵ چەند وڵاتێکی یەکێتی ئەوروپا، کە پڕۆژەکە لەلایەن زانکۆی سەنتیاگۆ دی کۆمپۆستێلا لەوڵاتی ئیسپانیا سەرپەرشتیدەکرێت و زانکۆی راپەڕین-یش ھاوبەشی پڕۆژەکەیەو تاساڵی ٢٠١٨ بەردەوام دەبێت، لە دوو رەوەندی پڕۆگرامەکەدا زیاتر لە (٦) کاندیدی زانکۆی راپەڕین ناویان بۆ پرۆژەکە دەرچوو بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا و راھێنانی ستافی ئەکادیمی و پرۆژەکەش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی زانکۆی ڕاپەڕینەوە سەرپەرشتیدەکرێت.

بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕینەوە پیرۆزبایی ئەو سەرکەوتنە لە بەڕێز (نەبەز عەلی احمد) دەکەین کە کاندیدێکی سەرکەوتوو بوو و توانی لەماوەی دیاریکراوی پڕۆگرامەکەدا ماستەرەکەی بە پلەی نایاب تەواو بکات، ھیوای سەرکەوتنی زیاترو بڕوانامەی بەرزتری بۆ دەخوازین لەداھاتوودا.