بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى توێژینەوە و پەرەپێدان لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند، لە چەند رۆژى داهاتوودا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ۳٥۰۰ سێ هەزار و پێنج سەد کورسی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی هەرێم ڕادەگەیەنێـت.
نەژدەت ئاکرێى بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى توێژینەوەو پەرەپێدان لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاندووە" بۆ یەکەمین جارە وەزارەتى خوێندنى باڵا ۳٥۰۰ سێ هەزارو پێنج سەد کورسى خوێندنى باڵا/ماستەر و دکتۆرا لە چەند ڕۆژى داهاتودا لە هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنێن". لەو ڕێژەیە نزیکەى ١٥٠٠ کورسى خوێندنیان حکومەتی هەرێم تێچووی خوێندنیان دەگرێتە ئەستۆ، ژمارەکەى دیکەش بەسیستمى پارالێڵ تەرخانکراوە بۆ ئەوانەى ئارەزوى خوێندن دەکەن".
ڕاشیگەیاندووە "وەزارەت لە ڕووى ڕێنماییەکان و مەرجى تەمەنەوە کارئاسانی بۆ ئەو کەسانە دەکات کە بە سیستەمى پارالێڵ دەخوێنن".