حكومەتی مالیزیا زەمالەی نێودەوڵەتی پێشكەش بەخوێندكاران دەكات بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە زانكۆكانی مالیزیا بە زانكۆ ئەهلی و حكومیەكانیشەوە، خوێندكارانی نێودەوڵەتی دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن بۆ ئەم زەمالەیە.
ئامانج لەم زەمالەیە پاڵپشتیكردنی هەوڵی حكومەتی مالیزیایە بۆ ڕاكێشان و هاندان و بەدەستهێنانی سەرمایەی مرۆیی لەدەرەوە. زەمالەی نێودەوڵەتی مالیزی دەست پێشخەریەكی حكومەتی مالیزیایە بۆ ڕاكێشانی باشترین تواناكان لەسەرانسەری جیهان بۆ تەواوكردنی خوێندنی ئەكادیمی پێشكەوتوو لەمالیزیا. خوازیارانی خوێندنی ماستەر پێویستە تێكرای نمرەی بەكالۆریۆسیان لەنێوان ٨٧%-٩٥% بێت ، و خوازیارانی خوێندنی دكتۆراش پێویستە زۆرباشەیان لە ماستەرەكەیان هەبێت لە هەمان ئەو بوارەی كە دەیانەوێت لێی بخوێنن
* بابەتەكانی خوێندن: بابەتەكانی خوێندن ئەم پسپۆڕیانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت:
* زانست و ئەندازیاری
* كشتوكاڵ و بەرهەمی ماسی
* ئابووری و دارایی ئیسلامی
* تەكنۆلۆجیای زانیاری و پەیوەندیكردن
* بایۆتەكنۆلۆجی
* بایۆسكیوریتی و سەلامەتی خۆراك
* ژێرخان و سوود وەرگرتن
* خوێندنە ژینگەیەكان
* تەندروستی بێجگە لە پەرستاری و دەرمان و دەرمانخانەی پزیشكی.
- دواكار دەتوانێت هەر كۆرسێكی پەیوەندیدار هەڵبژێرێت كە پەیوەست بێت بەو بوارانەی سەرەوە.
ئەم زەمالەیە بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرایە لە هەر یەكێك لە زانكۆ كۆن و هەڵبژاردەكانی مالیزیا بە ئەهلی و حكومیەكانیەوە.
* زەمالەكە ئەم خەرجیانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت:
١- تكتەكانی فرۆكە لە بەیتەختی وڵاتی كاندیدەكەوە بۆ مالیزیا.
٢-كرێی خوێندن.
٣- دەرماڵەی مانگانە.
٤-هاوكاری ساڵانە بۆ پەرتووك و گەشتی ناوخۆیی .
٥-بیمەی تەندروستی.
٦-دەرماڵەی جێگیربوون و كۆتایهاتن.
٧- دەرماڵەی توێژینەوە
٨- ڤیزا.
* ئەم زەمالەیە دەكرێت لە مالیزیاش وەربگیرێت.
مەرجەكانی پێشكەشكردن:
١. تەمەنت لە ٤٠ ساڵ زیاتر نەبێت بۆ ماستەر و دكتۆرا و لە ٤٥ ساڵ زیاتر نەبێت بۆ پۆست دكتۆرا لە كاتی پێشكەشكردنی داواكاری.
٢. خوازیارانی خوێندنی ماستەر پێویستە تێكرای نمرەی بەكالۆریۆسیان لە نێوان ٨٧%- ٩٥% بێت ، و خوازیارانی خوێندنی دكتۆرا پێویستە زۆرباشەیان هەبێت لە ماستەرەكەیان لە هەمان ئەو بوارەی كە دەیانەوێت لێی بخوێنن. سەبارەت بە پڕۆگرامی پۆست دكتۆراش هەڵبژاردن لەسەر بنەمای بەرهەمهێنانی پەرتووك و بڵاوكراوەی گۆڤارەكان و هەگبە و داهێنانەكانی دەبێت.خوازیارانی پۆست دكتۆرا پێویستە ناوبانگ و زانستێكی نایابیان هەبێت لەتوێژینەوەدا لەو بوارەی كە توێژینەوەكەی تێدا ئەنجامدەدەن.
٣. یەكێك لەم تاقیكردنەوانەی توانستی زمانی ئینگلیزی ئەنجام و دوو ساڵی بەسەردا تێنەپەڕی بێت.
IELTS ٦.٥
سەر وەرەقە TOEFL ٥٨٠
سەر كۆمپیوتەر TOEFL ٢٣٠
سەر ئینتەرنێت TOEFL ٩٠
٤. لە بارودۆخێكی تەندرووستی زۆر باش دابێت و باری تەندروستی پشتراستكرابێتەوە لە لایەن دكتۆرێكی باوەڕپێكراوەوە.تێچووی پشكنینی پزێشكی دەكەوێتە سەر داواكار.
٥. پڕۆپۆزەڵێكی نوسیبێت كە پەیوەندیدار بێت بەو بوارەی كە لێی دەخوێنێت.
٦. داواكاری پێشكەشكردبێت بۆ قبوڵ یاخود قبووڵ كرابێت بۆ خوێندنی دكتۆرا و ماستەر و پۆست دكتۆرا لەمالیزیا. قبووڵی مەرجدار یان پشتگیری قبوڵكردن پەسەند دەكرێت لە كاتی پێشكەشكردنی داواكاریدا.
* هیچ تەقیكردنەوەیەكی پێشەكی پێویست نیە.
* پێشكەشكردنی داواكاری بەشێوازی (ئۆنلاین)ە
* دوا وادەی پێشكەشكردنی داواكاری (١٥ / ٩ / ٢٠١٦) .
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم بەستەرە بكەن:
https://biasiswa.mohe.gov.my/INTER/
بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی زەمالەكە سەردانی ئەم بەستەرە بكە : https://biasiswa.mohe.gov.my/INTER/login.php