University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین لە خوێندنی ئێواران بەشەکانی زمانی ئینگلیزی و کۆمەڵایەتی دەکاتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

بڕیارە بۆ ساڵی خونێدنی ۲۰۱٦ – ۲۰۱۷ فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت لە زانكۆی ڕاپەڕین خوێندنی ئێواران لە بەشەکانی زمانی ئینگلیزی و کۆمەڵایەتی بکاتەوە ، مافی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ خوێندن لەم دوو بەشەدا بۆ مامۆستایانی میلاکی وه‌زاره‌تی په‌روه‌ردە لە‌ سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دەبێت، هەروەها دەرچووانی (۱۲)ی ئامادەیی بەشێوەی سیستەمی پارالێڵ مافی پێشکەشکردنی داواکارییان هەیە.

"د.احمد محمود" ڕاگری فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت بە ماڵپەڕی زانکۆی ڕاگەیاند: دوای هه‌وڵ و ماندوبوونێکی زۆری یه‌كێتی مامۆستایان و فاكه‌ڵتیمان، ئەمڕۆ سێ شەممە ئەنجومەنی زانکۆی ڕاپەڕین بڕیاریدا بەكردنه‌وه‌ی هەردوو بەشی زمانی ئینگلیزی و کۆمەڵایەتی لە خوێندنی ئێوارانی فاکەڵتیمان.
وتیشی: مافی پێشکەشکردن بۆ خوێندن لەم دوو بەشە بۆ مامۆستایانی میلاکی وەزارەتی پەروەردەیە لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین، هەرووەها دەرچووانی (۱۲)ی ئامادەیی بەشێوەی سیستەمی پارالێڵ مافی پێشکەشکردنیان دەبێت.
ڕاشیگەیاند: لەداهاتوويه‌كى نزيكدا، كات و ڕێكاره‌كانى یاساییەکان و دابه‌شكردنى فۆڕم بۆ خوێندن لە هەردوو بەشەکە ڕادەگەیەنین .