وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێم مژدەیەک دەدات بەخوێندکارانی تواناسازیی و ڕایگەیاند ئەنجومەنی وەزیران لەبەرژەوەندی خوێندکارانی توانسازی لە بڕیارێکیدا مانگانە بڕی (٥٠٠)ملیۆن دۆلاریان بۆ خەرج دەکات".
د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند:"دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی دۆخی دارایی خوێندکارانی تواناسازییەوە، بڕیاردراوە مانگانە نیو ملیۆن دۆلاریان پێبدرێت".
وەزیری خوێندنی باڵا ئەوەشی ڕونکردەوە، حکومەت بڕیاریداوە ھەموو مانگێک بڕی نیو ملیۆن دۆلار بۆ خوێندکارانی تواناسازیی تەرخان بکات.
ئەو بڕیارەی حکومەت لەبارەی خوێندکارانی تواناسازییەوە لەکاتێکدایە پێشتر بڕیاردراوە، ئەگەرھات و خوێندکاران سەرکەوتوو نەبون لەخوێندنەکەیان، یان دوای کۆتاییھاتنی پڕۆسەی خوێندنەکەیان نەگەڕێنەوە، سەرجەم ئەو پارانەیان لێ وەردەگیرێتەوە، کە بۆیان سەرفکراوە.
سەرچاوە/ SNN