University of Raparin Logo

وتەی ماڵئاوایی سەرۆكی زانكۆی راپەڕین

چاپکردن ئیمەیڵ

برایان ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی ڕاپەڕین
گشت مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆ  
پربەدڵ سوپاسی یەكە بەیەكی بەرێزتان دەكەم كە لەساڵانی رابردوودا لەخزمەتی خۆێندنی باڵا هەوڵ و ماندووبونی زۆرمان داوە، لەدامەزراندنی زانكۆو دروستكردنی ژێرخان و ژینگەیەكی گونجاو بۆ خۆێنكاران و مامۆستایانی خۆشەویست لەپلانی چوار ساڵی رابردوودا، هیوادارم لەماوەی ساڵانی كاركردنم وەك سەرۆكی زانكۆی راپەڕین توانیبێتم خزمەتم بەدەڤەری ڕاپەڕین كردبێ كە خۆم بەقەرزاری خەڵكی بەشەرەفی ناوچەكە زانیوە

هیوادارم لەم باردۆخە پڕ لە قەیرانەدا توانیبێتم  كارێكی ئەكادیمی و كارگێری جوانم پێشكەشكردبێ بەزانكۆ. هەمیشە حەزم كردوە راستگۆیانەو واقیعیانە خزمەتی پڕۆسەی خۆێندنی باڵا بكەم، سەرەڕای بوونی كەموكوڕیش ئەگەر هەبووبێ. هیواخوازم ئەم پرۆسەیە بەردەوام بێت و هەر لەگەشەبووندابێت. هیوام كردنەوەی دەرگای بینای فەكەڵتی زانست بوو كە هەموو پێداویستی هۆڵ و تاقیگاكانی  تەواوبووە لەگەڵ سەنتەری تۆێژینەوە بوو كە ئامادەن بۆ كردنەوە، بۆیە زۆر شادمانم و شانازیمە كە وەك ماۆستا دەگەڕێمەوە زانكۆی سلیمانی خۆشەویستم.
لەكۆتاییدا پپیرۆزبایی چەژنی قوربانی پیرۆز لەسەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خۆێندكاران دەكەم .     
پ.د.محمد علی عبداللە