University of Raparin Logo

سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی بەڕێز (پ.د. محمد علی عبداللە) دەکرێت

چاپکردن ئیمەیڵ

بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین و سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و دانیشتوانی دەڤەری بیتوێن و پشدەر، سوپاس و پێزانینی بێ پایانی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێز (پ.د. محمد علی عبداللە) دەکەین، کە وەک یەکەم سەرۆکی زانکۆ دەست بەکاربوو لەزانکۆمان، لەماوەی ساڵانی کارکردنی توانی سەرکەوتووانە گەشەیەکی زۆری زانستی و کارگێڕی بەزانکۆمان بدات، و زانکۆمان لەسەردەمی بەڕێزیان بوون بەئەندامی چەند رێکخراوێکی نێودەوڵەتی و بەرەسمی لەلایەن یونیسکۆوە کرا بەئەندام، و بەشداری چەند پرۆژەیەکی نێودەوڵەتی بوون و لەگەڵ دەیان زانکۆی نێودەوڵەتی پەیوەندی زانستی لەگەڵ زانکۆی راپەڕین دروست کرد. لەبەرامبەر ھەوڵە زانستی و ئەکادیمییەکانی بەڕێزیان دووبارە سوپاسی بێ پایانی سەرۆکایەتی زانکۆو مامۆستاو فەرمانبەران و دانیشتوانی دەڤەرەکەی ئاڕاستە دەکەین و مێژووی کارکردنی لەزانکۆمان بەرز دەنرخێنین و درێژە پێدەری ستراتیژی زانکۆمان دەبین و ھەوڵدەدەین بەرھەمەکەی زیاتر گەشە پێبدەین لەداھاتوودا.

سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین
٢٠١٦/٩/٨