University of Raparin Logo

زانكۆی سلێمانی دەستپێكردنی خوێندنی باڵا (ماستەر) بەشێوازی هاوتەریب (پارالێل) ڕاگەیاند

چاپکردن ئیمەیڵ

زانكۆی سلێمانی لە بانگەوازێكدا هاوشێوەی زانكۆكانی دیكەی هەرێمی كوردستان ، لەبەر ڕۆشنایی هەردوو فرمانی وەزاری ژمارە (٩٥٣ لە رێكەوتی ٢٧/٤/٢٠١٤ )و ، ژمارە (١٢٢ لە رێكەوتی ٢٩/١/٢٠١٤) دەستپێكردنی خوێندنی باڵا (ماستەر) بەشێوازی هاوتەریب (پارالێل) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٤-٢٠١٥) ڕاگەیاند.

زانكۆی سلێمانی لەو بانگەوازەیدا خوێندكاران و خوازیارانی خوێندنی باڵا (ماستەر) ئاگادار دەكاتەوە، كە دەتوانن لە رێكەوتی (١٣/٨/٢٠١٤ تا ٤/٩/٢٠١٤) داواكانیان پێشكەش بەزانكۆی سلێمانی بكەن.

هەر لەو بانگەوازیدا سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی ژمارەی كورسی و پسپۆڕی و ڕێنمایی و پێداویستیەكانی پێشكەشكردنی بڵاوكردۆتەوە، لەهەمان كاتدا زانكۆی سلێمانی ئەو هەواڵانەش ڕەت دەكاتەوە كە باس لەوە دەكەن زانكۆی سلێمانی وەك زانكۆكانی دیكەی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٤-٢٠١٥) خوێندنی باڵا (ماستەر) بەشێوازی هاوتەریب (پارالێل) نەكردبێتەوە.

بانگەواز

پێشكەشكردن بۆ خوێندنی باڵای ماستەر / بە شێوازی هاوتەریب (پارالێڵ ) لە كۆلیجەكانی زانكۆی سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٤ – ٢٠١٥).
مەرج‌و ڕێنماییەكانی پێشكەش كردن بۆ ئەم شێوازی خوێندنە بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە :
یەكەم: ڕێنماییەكانی خوێندنی باڵا / ماستەر بە شێوەی (پارالێڵ) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٤ – ٢٠١٥):
١- ماوەی پێشكەش كردن : لە ڕۆژی چوار شەممە ڕێكەوتی (١٣/٨/٢٠١٤) دەست پێدەكات تا ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی (٤/٩/٢٠١٤) دەبێت .
٢- ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی توانستی زانستی : ڕۆژی چوار شەممە ڕێكەوتی (١٧/٩/٢٠١٤) ئەنجام دەدرێت .
٣-ڕاگەیاندنی دەرئەنجامە بەراییەكان : ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی (٩/١٠/٢٠١٤) ڕەوانەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی / فەرمانگەی توێژینەوەوپەرەپێدان دەكرێت بە مەبەستی پەسەند كردن .
٤- ماوەی سكاڵاو تانەگرتن : ڕۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی (١٢/١٠/٢٠١٤) تاوەكو ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی (١٥/١٠/٢٠١٤) دەبێت .
٥-دەستپێكردنی خوێندنی وەرگیراوەكان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٤ – ٢٠١٥) ڕۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی (١٩/١٠/٢٠١٤) دەبێت
دووەم : مەرجەكانی وەرگرتن :
١- مەرجی تەمەن : بۆ ئەم شێوازی خوێندنە مەرجی تەمەن بەدەرە لە مەرجەكانی خوێندن واتە (مەرجی تەمەن ڕەچاوناكرێت ).
٢- مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی: توانستی زمانی ئینگلیزی ئەو لایەنانەی خوارەوە پەسەندە بۆ پێشكەشكردن :

أ/ تاقیكردنەوەی ئەلیكترۆنی بە گوێرەی ئەم خشتەیەی خوارەوەیە :
خشته‌كه‌ لە لینکەکانی خوارەوە دەست دەکەویت.....

تێبینی :
سەبارەت بەئەنجامدانی تاقیكردنەوەی ئەلیكترۆنی وەكو ئایلتس ‌و تۆفڵ لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان ‌وشارەكانی دیكەی عێراق ‌ودەرەوەی عێراق ، پێویستە ئەوسێنتەرەی تاقیكردنەوەی لێ‌ ئەنجام دەدرێت لقێك بێت لە لقەكانی بنكەی سەرەكی ئایلتس ‌و تۆفڵ بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت پشت بە وێب سایتی ڕەسمی ئایڵتس ‌و تۆفڵ ببەستێت ‌وتیایدا ئاماژە درابێت كە لقی ئەو سێنتەرە لەو شارە هەبێت كە خوازیار تاقیكردنەوەی لێ‌ ئەنجام دەدات .

ب/ بڕوانامەی سێنتەری زمانی ئینگلیزی زانكۆكانی هەرێم بۆ ئەوانەی خولیان بینیوە بەمەرجێك ماوەی خولەكەلە (١٦٠) كاتژمێر كەمتر نە بوبێت ‌ولە خولەكەدا دەرچووبێت ، ماوەی پەیوەست بەتوانستی زمانی ئینگلیزی لە (١/١/٢٠١٠) بۆ ماوەی (٤) چوار ساڵ بەدواوە ئەژمار دەكرێت .

ج/ مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی هەڵگری بڕوانامەی (بەكالۆریوس لەئینگلیزی) ناگرێتەوە .

د / دەرچووی بڕوانامەی بەكالۆریوس لەو وڵاتانەی كە زمانی دایك زمانی ئینگلیزی بێت ( بەریتانیا ، ئەمریكا ، كەنەدا ، ئوسترالیا ، نیوزلەندا) مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی نایگرێتەوە .

٣-شارەزایی لە كۆمپیوتەر : خوێندكاری ماستەر لە وەرزی یەكەمی خوێندنی ماستەرەكەی وانەی كۆمپیوتەر دەخوێنێت ‌و پێویستە تێیدا دەربچێت واتە نمرەی (مستوفی) بە دەست بێنێت ، بەبێ‌ تەرخانكردنی یەكەی خوێندن بۆ ئەو وانەیە .

٤- مەرجی ساڵانی خزمەت یان تێپەڕبوونی ماوەی پێویست بەسەر دەرچووندا :
بوونی دوو ساڵی خزمەتی فعلی دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەكالۆریوس تا ڕێكەوتی (٣٠/١٠/٢٠١٤ ) ،جگە لەو خوازیارانەی كە یەكەمی سەر بەشە زانستیەكانن پێویستە یەك ساڵ بەسەر دامەزراندن یان دەرچوونیان تێپەڕ بووبێت تا (٣٠/١٠/٢٠١٤)

٥- مەرجی كۆنمرە :
أ / پێویستە كۆنمرەی بەكالۆریۆسی خوازیار لە (٦٥) بەسەرەوە بێت یاخود لەچارەكی یەكەمی دەرچووان بێت جگە لە دەرچووانی فاكەڵتی / كۆلیج‌ و سكۆڵەكانی (پزیشكی ، پزیشكی ددان ، دەرمانسازی) كە ڕەچاوی كۆنمرە ناكرێت .

ب / تایبەت بەدەرچووانی كۆلیجی (پەرستاری ‌و پزیشكی ڤێتەرنەری) پێویستە كۆنمرە یان (٦٠%) كەمتر نەبێت یان لە چارەكی یەكەمی دەرچووان بن .

٦-مەرجی توانستی زانستی :
تاقیكردنەوەی توانستی زانستی ئەنجام دەدرێت ‌و ڕێژەی (٣٠%) نمرەی بۆ تەرخان دەكرێت ‌و (٧٠%) لەسەر كۆنمرەی بەكالۆریۆس ئەژمار دەكرێت ، وە مەرجە خوازیار دەربچێت لەم تاقیكردنەوەیە واتە (١٥ نمرە لە ٣٠ نمرەی تەرخانكراو لە تاقیكردنەوەی زانستی بە دەست بهێنێت) ئەگەر كورسی بەتاڵ مایەوە پڕ ناكرێتەوە ، هەروەها هیچ زانكۆیەك بۆی نییە كورسی خوێندن زیاد بكات بۆ پلانی پەسەند كراو لە لایەن وەزارەتەوە .

تێبینیەگشتییەكان :
١- هەموو خوازیارێك مافی پێشكەش كردنی ئەم شێوازی خوێندنەی هەیە .
٢- دەرچوانی زانكۆ ئەهلیەكان دەتوانن پێشكەشی ئەم جۆرە خوێندنە بكەن .
٣- هیچ مامەڵەیەكی پێشكەشكردن وەرناگیرێت ، ئەگەر سەرجەم دۆكیومێنتەكان تەواو نەبێت تا دوایین ڕۆژپێشكەشكردن بە پێچەوانەوە خوازیار مافی بەشداربوونی لە تاقیكردنەوەی توانستی زانستی نابێت .
٤- سەبارەت بە كارمەندانی دەزگاكانی خوێندنی باڵا مافی پێشكەش كردنیان هەیە بە مەرجێك بەڵێن نامە بدات كە لەگەڵ وەرگرتنی دا دەبێت ڕاژەكەی بگوێزێتەوە بۆ سەر میلاكی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە هەولێر ، پاشان وەزارەت سەرپشكە لە دابەشكردنیان بەسەر زانكۆكانی كوردستان بە پێ‌ ی پێویست .
٥- بودجەی تێچووی ئەم شێوازی خوێندنە (پارالێڵ) بەم شێوەیەی لای خوارەوە دەبێت :

أ – بۆ پسپۆڕییە زانستییەكان بڕی تێچوو بریتیە لە (١٠٠٠٠٠٠٠) دە ملێۆن دینارە كە بە دوو قۆناغ پارەكە لە خوێندكار وەردەگیرێت :
قۆناغی یەكەم / نیوەی پارەكە دەدات لەكاتی وەرگرتن‌و ناو نوسینی لە بەشە زانستییەكە .
قۆناغی دووەم / نیوەكەی تری پارەكە دەدات پاش تەواو كردنی كۆرسات ‌و پێش دەستپێكردنی توێژینەوە زانستیەكە .

ب / بۆ پسپۆڕییە مرۆڤایەتیەكان بڕی تێچوو بریتییە لە (٦٠٠٠٠٠٠) شەش ملێۆن دینار وە پارەكە بە هەمان شێوەی سەرەوە بە دوو قۆناغ دەدرێت .

فەرمانگەی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ
بۆ كاروباری زانست‌و خوێندنی باڵا

مەرج‌و ڕێنماییەكانی پێشكەش كردن
کورسی ماستەری داواکراو لە زانکۆی سلێمانی
وێنەیەک لە بانگەوازی پێشکەشکردن
پلانی خوێندني بالاَي دبلومى باڵاى دووساڵە لە زانكۆي سلێماني بؤ ساڵَي خوێندني ٢٠١٤-٢٠١٥
پلانی خوێندنی ماستەر-پاراڵێڵ لە زانکۆی سلێمانی ٢٠١٤-٢٠١٥.
پلانی خوێندنی ماستەر لە زانکۆی سلێمانی بۆ ساڵی ٢٠١٤-٢٠١٥.