University of Raparin Logo

پەیامی سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین بەبۆنەی ھاتنی جەژنی قوربانەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆ کرد.

بەڕێز (د. موفق خالید) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و موسڵمانانی جیھان بەگشتی دەکات، ھەروەک پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی برا پێشمەرگەکان و خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان دەکات.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین

بەناوی خوای بەخشندە بەبۆنەی ھاتنی جەژنی قوربانەوە، پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆمان دەکەم، هەروەک پیرۆباییەکەی گەرمیش ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و جیھان بەگشتی وبرا پێشمەرگەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان دەکەم .

کوردستانیانی ئازیز ئەمسال لە کاتێکدا پێشوازی لە جەژنی قوربانی پیرۆز دەکەین، کە پێشمەرگە ئازا و نەبەردەکانمان لە بەرەکانی پێشەوەی پارێزگاریکردنن لە خاکی کوردستان و، گەلەکەشمان ڕووبەڕووی کۆمەڵێ قەیرانی دارایی و سیاسی و شەڕی نەگریسی تێرۆرستانی داعش بووەتەوە، بۆیە لەم بۆنەیەدا دەخوازم بەرپرسانى حکومەت خەمخۆرانەتر ئاوڕ لەژیانى هاوڵاتیان و موچەخۆران بدەنەوە، بەبیر هەموانیشى ئەهێنینەوە کە ئاستى گوزەرانى هاوڵاتیان لە ئاستێکى مەترسیداردایە و هیچ پاساوێک نەماوەتەوە بۆ بێخەمى بەرامبەر ئەم دۆخەى هاونیشتمانیان، بەوهیوایەى ئەم جەژنە ببێتە مایەى تێپەڕاندنى قەیرانەکان وبرەودان بە ژیانى پێکەوەیى وئاسودەیى بۆ دڵ و دەروونى هەمووان .

د.موفق خالید

سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین