رۆژی دوو شەممە ٢٠١٦/٩/١٩ بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی راپەڕین لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ، لە بەرامبەر خزمەتی چەند ساڵەی بەڕێز " د.حسین غازی کاکەمین" وەک یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ، لەمەراسیمێکدا بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕینەوە خەڵاتی رێزلێنانی پێ بەخشرا.
بەڕێز " د. حسێن غازی" لەماوەی چەند ساڵی رابردوو وەک راگری فاکەڵتی و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ، لەزانکۆی راپەڕین لێبڕاوانە کاریکردووە.
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی بەڕێز" د.حسین غازی کاکەمین" دەکەین، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی لە کارەکانی داهاتوویدا بۆدەخوازین.