University of Raparin Logo

مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین توێژینەوەیەکی ئەکادیمی لەگۆڤارێکی زانستی نێودەوڵەتی بڵاودەکاتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

لە دوایین چالاکی زانستی خۆیدا "د.نجم الدين محمد سعيد" مامۆستا لە بەشى ئەندازياری شارستانی - زانکۆی ڕاپەڕین، لەوڵاتی کۆریای باشور تویژینەوەیەکى ئەکادیمی لەگۆڤارێکی زانستی نێودەوڵەتی لە بواری ئەندازیاری بە ناونیشانی(Displacement and force control of complex element structures by Matrix Condensation)(دەستبەسەرداگرتنی دابەزین و هێز لە ستراکچەرە ئاڵۆزەکان بە بەکارهێنانی ماتریکسی چڕکراوە)

 لە گۆڤارى"Structural Engineering & Mechanics, An International Journal"بڵاوکردەوە.

ئەم گۆڤارە لە وڵاتی کۆریای باشور لەلایەن دامەزراوەی (Techno Press) دەردەچێت و چاپ دەكرێت. کە یەکێکە لە گۆڤارە بەناوبانگەکان لە ڕووی زانستیەوە زۆر سەنگینە و خاوەنی ( (Impact factor=1.021لە بواری ئەندازیاری ستراکچەر و میکانیک.

ئەمەش لینکیتوێژینەوەکەیە:

DOI: 10.12989/sem.2016.59.6.973

پوختە: لەم توێژینەوەیەدا ڕێگایەک دۆزرایەوە بۆ راستەوخۆ و تا ڕادەیەک سادە بۆ دەستبە سەرداگرتنی دابەزین لە جۆینتەکان و\یان هێز لە ئەندامەکان لەو ستراکچەرانەی گونجاون بۆ فشار خستنە سەر پێش هێز لێبارکردن لە ستراکچەرە ئاڵۆزەکان بە بەکارهێنانی ماتریکسی چڕکراوە. مەبەست لەو ڕێگایە دەست بەسەر داگرتنی شێوانی شێوەی دەرەوەی ستراکچەرە هاستیارەکانە لەژێر کاریگەری هەر جۆرە هێزێک. لەم توێژینەوەیە توانرا چالاکترین ئەندام دەستنیشان بکرێت کە توانای درێژ بونی هەبێت بۆ مەبەستی دەستبە سەرداگرتنی دابەزین لە جۆینتەکان و\یان هێز لە ئەندامەکان لەگەڵ بەدەستهێنانی کەمترین ژمارەی ئەندام و گۆڕانکاری لە درێژی پێویست بۆ هەمان مەبەست. لایەنە هەرە بەهێزەکانی ئەم ڕێگایە ئەوەیە کە گۆڕانکاری لە دابەزین لە جۆینتەکان و هێز لە ئەندامەکان لە ناو تەنها یەک تاکە هاوکێشە. ئام ڕێگایە هەروەها بەکار دێت بۆ دەسکاری کردنی هێزی ئەندامەکان بە کەم کردنەوەی هێزە زۆر بەرزەکان و بەرزکردنی هێزە زۆر نزمەکان (بۆ نمونە ئەو کێبڵانەی شۆڕبونەتەوە).

پێشووتر "د.نجم الدين محمد سعيد" توێژینەوەیەکی ئەکادیمی دیکەی   لە گۆڤارى "AIAA Journal"ی ئەمریکی بڵاوکردەوە .