وەزارەتى خوێندنى باڵا وادەى پێشکەشکردن بۆ ماستەر و دکتۆرا ڕادەگەێنێت
ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا‌و توێژینەوەى زاستى
وەزارەتى خوێندنى باڵا‌و توێژینەوەى زانستى خوازیارانى خوێندنى باڵا/ماستەرو دکتۆرا ئاگادار دەکات، کە پڕۆسەى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى باڵا/ماستەرو دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٦-٢٠١٧) بەم شێوەیەى خوارەوە ڕادەگەێنێت.
لەهەمان کاتدا وەزارەتەکەمان ئەوە ڕادەگەێنێت کە ئامادەکارى تەواو و پێویست بەهەماهەنگى لەگەڵ زانکۆکان کراوە بۆ پێشوازیکردن لە خوازیاران و بەسەرکەوتوى بەڕێوەچونى ئەو پرۆسە زانستى و ئەکادیمیە، بۆیە داوا لە خوازیاران دەکەین لە ماوەى دیاریکراو وەک لە خوارەوە ئاماژەى بۆ کراوە سەردانى زانکۆکان بکەن بۆ مەبەستى پێشکەشکردن.
- ماوه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر و دكتۆرا لە سەرجەم زانکۆکان: ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی (٢٠١٦/١٠/٥ تا ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٠١٦/١٠/٢٧).
- ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی خوێندنی ماسته‌ر لە سەرجەم زانکۆکان: (ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٠١٦/١١/٧) سەعات (١٠)ى بەیانى.
- ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی خوێندنی دكتۆرا لە سەرجەم زانکۆکان: (ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٠١٦/١١/٨) سەعات (١٠)ى بەیانى.
- ناردنی ئه‌نجامه بەراییەکان بۆ وه‌زاره‌ت: پێویسته پێش ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی (٢٠١٦/١١/٢٤) ئه‌نجامی خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر و دكتۆرای سەرجەم زانكۆكان بگات به وه‌زاره‌تەکەمان/فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدان به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی.
- ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامە بهراییەکانى خوێندنی باڵا ماسته‌ر و دكتۆرا : ( ڕۆژی دوشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٠١٦/١٢/٥).
- ماوه‌ی سكاڵا و تانه‌گرتنی خوێندنى باڵا ماسته‌ر و دكتۆرا: له ڕۆژی دوشه‌ممه ڕێكه‌وتی ( ٢٠١٦/١٢/٥ تا ڕۆژی دوشه‌ممه ٢٠١٦/١٢/١٢ ) دەبێت.
- ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر و دكتۆرا : ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٠١٦/١٢/١٨).
- ڕێکەوتى ده‌ستپێكردنى ده‌وامی خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر و دكتۆرا : ( ڕۆژی دوشەممه ڕێكه‌وتی ٢٠١٧/١/٢ ).
http://www.mhe-krg.org/ku/node/3058